Part-9-

470 73 183
                                    

❤️❤️
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|

جۆنگکووک:من بەراستی....ئۆف باشە وانابم...(لەو کاتەدا کووک چاوی چووە سەر کامێراکان)...ئەوانە کێن؟(تایهیۆنگ سەیری کرد بە خێرای چووە لای کامێراکە سەیری کرد دوو پیاو بوون لە ئۆتۆمبێل دێنە دەرەوە یەکیان بەژن درێژ بوو جل و بەرگێکی ئاسایی رەشی لەبەر بوو لەگەڵ کڵاوێک ئەوی تریان کەمێک کورتر بوو لەو جل و بەرگێکی رەشی لەبەر بوو لە ئۆتۆمبێلەکە هاتنە خوارەوە سەیری چواردەوریان دەکرد لە کامێراکە تایکووک گوێیان دەگرت)

پیاو١:دڵنیای ئێرەیە؟(دەنگی لەلای کووک ئاشنا بوو)

پیاو٢:بەڵێ دڵنیام ...(تایکووک ئەو دەنگەیان ناسیەوە ئەوە هەمان ئەو پیاوەی شەوەکەی ترە کە هەوڵی دەدا ناسنامەی خەڵک ببات و بە گەورەم بانگیان دەکرد)

تایهیۆنگ:جۆنگکووک گڵۆپەکان بکوژێنەوە بەخێرایی...(جۆنگکووک سەری لەقاند و بە راکردن چوو گلۆپی کتێبخانەکەی کووژاندەوە تایهیۆنگیش دووگمەیەکی سووری داگرت لە تەنیشت کامێراکان بوون کە وای دەکرد دەرگایەکی ئاسن بێتە خوارەوە و دەرگا شوشەیەکەی کتێبخانەکە داپۆشرێت جۆنگکووک گەڕایەوە لای تایهیۆنگ لە تەنیشتی دانیشت لەسەە کورسیەک)

جۆنگکووک:چۆن ئێرەیان پێ زانیوە؟

تایهیۆنگ:نازانم...(دوو پیاوەکە لە کۆتایدا گەیشتنە پێش دەرگای کتێبخانەکە لەوێش بێگوومان کامێرایەک هەبوو)

پیاو١:ئێرە؟

پیاو٢:بەڵێ ئێرە...(پیاوەکەی یەکەم لە دەرگاکەیە نزیک بوویەوە و دەستێکی لە دەرگاکە دا و دوورکەوتەوە)

پیاو١:لێیبدە...(ئاراستەی ئەو کەسەی تەنیشتی کرد،ئەویش بە تێنەگەشتنەوە سەیری کرد و گووتی...)

پیاو٢:مەبەستت چییە؟(ئەوەی تر هەناسەیەکی بێزاری دا و گووتی....)

پیاو١:گەمژە لەم دەرگایە دەڵێم...(قۆڵەکانی لێک ئاڵاند)

پیاو٢:بەچی؟

پیاو١:بە قاچەکانت ...(ئارامی نەمابوو،پیاو٢ بە بێزاری سەری لەقاند)

جۆنگکووک:ئەمانە گەمژە نین؟(بە پێکەنینەوە گووتی ئەو حاڵەی ئێستای لەبیر کردبوو کە تێیدان)

تایهیۆنگ:لەوانەیە وابن...(لەگەڵ ئەوە کووک زیاتر پێکەنی بە دەنگی بەرز تایهیۆنگ بە خێرای دەستی خستە سەر دەمی)..ششششش..(سەیری کامێراکەی کرد دیتی دوو پیاوەکە بە تێنەگەشتنەوە سەیری دەوروبەر دەکەن کووک سەیری چاوەکانی تایهیۆنگ دەکرد کە زۆر زۆر لێی نزیکە تفی زاری قووت دایەوە)

The fight of creditors_taekookWhere stories live. Discover now