Part-6-

477 79 149
                                    

❤️❤️
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|

تایهیۆنگ:کەروێشکی شەرمنی خۆ هەڵقوتێنەر..(کووک سەیری چاوی تایهیۆنگی کرد)

تایهیۆنگ:هەر کاتێک بێت ئامادە ببە کارەکان لە ناکاو دەبن...(جۆنگکووک حەزی دەکرد بزانێ ئەو کارانە چین بێگوومان حەقی خۆیەتی لەمەودوا لەگەڵ ئەو کاردەکات ئەی وانییە؟)

جۆنگکووک:کار وەک چی؟

تایهیۆنگ:کارەکان وەک بەدوا کەوتنی کەسەکان کە ناسنامەی خەلکی بێ ماڵ دەدزن لە وێستگەی شەمەندەفەرەکان وە هەڵخەڵەتاندنی ئەوان و بازرگانی بە ئەندامی منداڵە بێ کەس و پیرە بێ کەسەکان زۆر شتی تر بە پێی کات دەیزانیت....ئەو رۆژەش ئەو کەسەکەی دوای کەوتبووم یەکێک بوو لەو کەسانە کە زۆرترین کاری خراپی کردبوو دوای نزیکەی ٨ مانگ توانیم بۆ جاری ٢مین بیدۆزمەوە بەهۆی زۆر گۆرینی شێوازی دەمووچاو و ناسنامەکەی بۆ ناسنامەی ساختە ،سەخت بوو دۆزنیەوە وە تۆش بە هەڵە بیرت کردەوە ...(جۆنگکووک هەستی بە شەرمەزاری دەکرد و زۆر خۆی بە تاوانبار دەزانی سەری نەوی کرد دوای کەمێک گووتی...)

جۆنگکووک:بمبوورە....هەڵەی من بوو...(تایهیۆنگ کەمێک بێدەنگ بوو و سەیری کووکی دەکرد هەناسەیەکی قوڵی دایەوە و گووتی....)

تایهیۆنگ:کێشە نییە...تازە روویدا دیارە دەبوو رووبدات...(جۆنگکووک سەری لەقاند و دوای کەمێک بێدەنگی تایهیۆنگ گووتی....)

تایهیۆنگ:دەتوانی برۆیت کەروێشکی ناسک....(جۆنگکووک سەیری تایهیۆنگی کرد ئەو نازناوانەی پێ سەیر بوو هەرچەندە شتێک لە ناخەوە دڵخۆش بوو بەو ناوانە لە دەمی تایهیۆنگە،جۆنگکووک لە خۆی دەپرسی ،ئایا ئەوم بەدڵە؟)

جۆنگکووک:باشە خوات لەگەڵ...(سەری لەقاند و رۆی).

تایهیۆنگ:خوات لەگەڵ...

-

جیمین:چی بوو جۆنگکووک؟(سەیری کووکی کرد کە هاتە دەرەوە )

جۆنگکووک:رازی بوو،بەڵام....

جیمین:بەڵام؟

جۆنگکووک:ئەو گووتی کە تەنیا تۆم دەوێ...(جیمین کەمێک سەیری جۆنگکووکی کرد دواتر بزەیەکی لاری کرد)

جیمین:ئێوە بۆچی بەشێوەیەک سەیری یەکتان دەکرد وەک ئەوەی یەک بناسن؟(بە بزەی لار لە کووک نزیک بوو)

جۆنگکووک:ئەو...ئەو هەمان ئەو کورە بوو کە باسم کرد بەدوای کەوتبووم...

جیمین:چــــــــــی؟(بە کەمێک هاوارەوە گووتی،جۆنگکووک دەستی خستە سەر گوێیەکانی)

The fight of creditors_taekookWhere stories live. Discover now