Part-26-

247 32 78
                                    

❤️❤️
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|

-

(رۆژی دوای ئەوە وەک ئەوەی تایهیۆنگ گووتی شی یۆنگ دوو لە کەسە شارەزاکانی هاک و کۆمپیوتەری ئاژانسەکەی هێنابوو و لە کۆمپانیای گروپی ئایل چاوەڕێی تایکووکیان دەکرد بێن)

جۆنگکووک:واو ئێرە زۆر جوانە...(سەیری هۆڵی کۆمپانیاکەی دەکرد کە لەگەڵ چوونە ژوورەوە لە کۆمپانیاکە ئەتبینی ئەوە بەڕاستی شاهانە دروست کرابوو)

تایهیۆنگ:وایە زۆر جوانە...(سەرەوەکە بە پەنجەرە بوو و دەتتوانی ئاسمان ببینی،دیوارەکانیش بە سیرامیکی ڕەساسی درووست کرابوون ئەرزەکەش سپی هەمان جۆر سیرامیک بوو)

-

جۆنگکووک:سڵاو...(لەگەڵ تای کە چوونە ژوورەوە سەری خۆیان نەوی کرد بە مانای رێز)

چۆن جا:سڵاو منداڵەکان وەرن دانیشن...(بە بزەوە گووتی ،تای زۆر بەوە بێزارە تەنها جۆنگکووک ڕایگرتووە)

شی یۆنگ:بەخێربێن هاوڕێیان...با بتان ناسێنم بە گروپەکەم...دەی خۆت بناسێنە...(بە پیاوەکەی تەنیشتی گووتی)

نام گیو:سڵاو من لێکۆڵەر لی نام گیو هیوام وایە لەگەڵ یەک بگوونجێین...(هەستایەوە و خۆی دانەواند ئەوانیش خۆیان بۆ دانەواندەوە،ئەو تا رادەیەکی مامناوەند جەستەی ماسولکەدار بوو بەژنیشی هەمان شێوە مامناوەند بوو و قژێکی کورتی هەبوو)

تایکووک:سڵاو...(کچەکەش کە ئەو یەکێک بوو لە گروپەکە گووتی...)

تای یۆنگ:سڵاو من کانگ تای یۆنگم لەو گروپە و بەڕێوەی دەبەم وەک سەرۆکێک...من نەدەبوو لێرەبم بەڵام خۆشحاڵبووم بە ناسینتان...(بە بزەوە سەری نەوی کرد،ئەوەش کچێکی کێش لاوازە و چاویلکەی لە چاو بوو)

تایکووک:سڵاو...(بە بزەوە گووتیان)

شی یۆنگ:با هەبوونی منیش لێرە نهێنی بێت ،هەموومان لێرەین بە نهێنی...

تایهیۆنگ:باشە...

شی یۆنگ:هەرچیەک بێت،تای یۆنگ سەرکردایەتی پسپۆری ئینتەرنێتی ئاسایش دەکات لە وڵاتەکە...ئەو روونی دەکات کە چۆن مۆبایلی جانگ هیوک هاک بکەین..وە دواتر ڕێنوێنیاتان دەکات کە سەلامەت بن..

تای یۆنگ:بەڵێ راستە،لێرە دوو رێگا هەیە بۆ ئەوەی بیکەیت ،یەکەمیان ئەوەیە کە ئینتەرنێت بەکاربهێنیت ...من لە ژووری چاوپێکەوتنەکە جامەرێک دادەنێم کە بۆ ماوەیەکی کاتی رێگای چوونە ژوورەوەی ئینتەرنێت ناهێڵێ...دواتر بە سروشتی خۆی پەیوەست دەبێتەوە پێی دووبارە ..بەڵام هەر کاتێک کە ئەو پەیوەست دەبێتەوە بەو بڵاوکراوەی کە درووستم کردووە من دەتوانم بچمە ناو مۆبایلەکەیەوە وە هەر کاتێک کردم ئەوە یاری کۆتای هات..وە بەڵێ من هەندێک گەڕام بەدوای بەرنامەی جیاوازی سەلامەتر کە ئەو بەکاری بهێنێ، بۆ رێگای دووەم ئەوە لەسەر ئەوە وەستاوە کە ئەو رێگامان بۆ بکاتەوە...دەزانی لەم رۆژانە ئێمە پشکنینی کۆد دەکرێت بۆ دڵنیایی کاتێک دێنە ناو بیناکە من دانەیەک درووست دەکەم کە بە مۆبایلەکەی پشکنینی بکات دواتر پشکنینەکەمان هەیە و دەتوانم بچمە مۆبایلەکەیەوە...ئێمە لە هەمان کاتدا هەردوو رێگاکە بەکار دێنین...(هەموو قسەکانی لەسەر یەک کرد و زۆر بەخێرای ئەو قسە کەرێکی خێرا بوو)

The fight of creditors_taekookOù les histoires vivent. Découvrez maintenant