Part-7-

478 73 157
                                    

❤️❤️
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|

-
سبەی

(جۆنگکووک بە دەنگی ئەلەرمەکەی کاتژمێر ٨ هەستایەوە چەند خولەکێک لەسەر جێگاکەی دانیشت دواتر هەستایەوە هەندێک وەرزشی کرد لە ژووری خەوتنەکەی بۆ ئەوەی جەستەی نەرم ببێتەوە ،پاشان چووە گەرماو و گەرماوێکی کورتی کرد و ددانەکانی شوشت لە ئاوێنەکەوە سەیری خۆی کرد دیتی ئەو برینەی سەر روومەتی کە جانگ هیوک کردبووی شوێنەکەی بۆتە پەڵە دەستی لێدەخشاند کەمێک سەری نەوی کرد دواتر هەناسەیەکی قوڵی دایەوە-)

(- و هاتە دەرەوە جل و بەرگێکی رێک و پۆشتەی پۆشی و لە ژوورەکەی چووە دەرەوە سەیری ژووری جیمینی کرد دیتی کە هێشتا نووستوە،بۆیە چوو لە چێشتخانەکە خواردنی بەیانی بۆ ئامادە کرد و نامەیەکی بۆ جێهێشت دواتر لە ماڵەکەی چووە دەرەوە،پاش ٢٠ خولەک گەیشتە کتێبخانەکە کە شوێنی یەکتر بینینی خۆی و تایهیۆنگ بووە)

جۆنگکووک:سڵاو...(سڵاو لە تایهیۆنگ کرد کە بە جل و بەرگێکی ئاسایی بوو بەڵام دووبارە ڕەش)

تایهیۆنگ:سڵاو بەخێربێیت...(ئەو کاتەی جۆنگکووک گەیشتبوو کاتژمێر ٨:٥٠ دەقە بوو)

جۆنگکووک:سوپاس...

تایهیۆنگ:وەرە دانیشە تەنها چایەکە ماوە ئامادە دەبێت...(جۆنگکووک سەری لەقاند و گووتی...)

جۆنگکووک:باشە...(دانیشت و سەیری ئەو مێزەی کە خواردنی جۆراوجۆری بەیانیانی لەسەر بوو،تایهیۆنگ گەڕایەوە بە دوو کوپ چای تاڵ)

تایهیۆنگ:فەرموو ،چایەکە تاڵە...

جۆنگکووک:سوپاس خۆشم بە تاڵ ئەیخۆمەوە...(بە بزەوە)

تایهیۆنگ:زۆر باشە کەواتە دەسپێ بکە..

جۆنگکووک:باشە،سوپاس بۆ خواردنەکە...(تایهیۆنگ سەیری کرد و بزەیەکی شاراوەی کرد و دەستیان کرد بە نانخواردن)

-

(جۆنگکووک چاوەکانی توند داخستبوو لە بەتامی خواردنەکان تای تەنها سەیری دەکرد کاتێک دەنگی سەیر سەیری دروست دەکرد لە کاتی خواردنەکان)

جۆنگکووک:ئەوە بەڕاستی بەتامە...(گووتی کاتێک ناوزاری پڕ خواردن بوو )

تایهیۆنگ:دەزانم بەتامە،بێگوومان من ئامادەم کردووە...(بە بزەی لارەوە گووتی،جۆنگکووک بۆ ماوەیەک سەیری تای کرد تایش سەیری کردەوە )

تایهیۆنگ:چی؟(جۆنگکووک دەستی کرد بە پێکەنین،تایهیۆنگیش دوای ئەو پێکەنی)

The fight of creditors_taekookWhere stories live. Discover now