Part-23-

286 49 110
                                    

❤️❤️
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|

-

(تایکووک تازە دێنەوە لە دەرەوە بوون  ،پێکەنین لە سەر رووخساریانە تا ئەوەی کووک سەیری خانووەکەی کردوو و گووتی...)

جۆنگکووک:تایهیۆنگ...(دەستی بۆ خانووەکە ڕاگرت،تای خۆی خوار کردەوە تا سەیر بکات بەڵام شۆک بوو بە خێرای ئۆتۆمبێلەکەی لە پێش ماڵەکەیان ڕاگرت و لەگەڵ جۆنگکووک بە ڕاکردن چووە ژوورووە دیتی هەموو شوێنەکە ئاگرە و دووکەڵ لە پەنجەرەکان دێتە دەرەوە)

تایهیۆنگ:جۆنگکووک بە دەرگای دواوە برۆ ژوورەوە...(بە شڵەژاویەوە گووتی)

جۆنگکووک:باشە...(لە تای نیگەران تر بوو ،ڕایکرد بۆ دەرگای دواوە ،تای چووە دەرگای سەرەکی و دەسکی دەرگاکەی گرت بەڵام دەستی خێرا دوورخستەوە بەهۆی گەرمیەکە دەستی سووتا لەبەر ئەوەی دەرگایەکی ئەلیکترۆنی بوو گەرماکە گوواسترابۆوە بە خێرای بە قۆڵی چاکە جلدەکەیەوە دەرگاکەی کردووە هەموو شوێنەکە ئاگر بوو)

تایهیۆنگ:یۆن..یۆنگی...(بە قۆڵی دەم و لووتی گرت ،سەیری چواردەوری کرد بە قادرمەکان چووە ژێر زەمینەکە دیتی قاسەکە کرابۆوە و هەمووشی بەتاڵ کرابوو ،چاوی گێڕا و یۆنگی دیت لە ئەرزەکەدا)..هیۆنگ...(چووە لای یۆنگی و دانیشت چواردەوری هەموو خوێن بوو رەنگی سپی ببوو و جەستەشی لە کاتی ئاسایی زۆر سارد تر بوو)..هیۆنگ...(فرمێسکێک لە چاوی واڵا بوو )یۆنگی...بۆوات بەسەر هاتووە تکایە ..هەستەوە...

-

جۆنگکووک:جیمین...(هەرکە لە دەرگای دواوە چووە ژوورەوە دیتی لە چێشتخانەکە جیمین کەوتووە)...ب ...جیمین...(لەسەر پشتی هەڵی گرت و بردیە دەرەوە،هەموو جەستەی برین بوو و وەک ئەوەی بڵێی خوێنیش لە جەستەی نەمابێ برینە قووڵەکەی زگی خوێنی لێنەدەهات،بە شڵەژاویەوە لەسەر ئەرزی باخچەکەی دانا روومەتی نزیک کردەوە لە دەم و لووتی جیمین بۆ ئەوەی بیپشکنێ ئایا زیندووە یان مردووە؟،بەڵام جیمین زۆر لەمێژبوو مردبوو جۆنگکووک هەستی بە هیچ نەکرد هەرزوو گریان بەرۆکی گرت بەڵام تایهیۆنگی بیرهات کە هێشتا لە ژوورەوەیە بە خێرای ڕایکردە ژوورەوە)

جۆنگکووک:تای؟؟؟؟(بە هاوارەوە)

تایهیۆنگ:ئەی خوایە هیۆنگ...(بەردەوام بوو لە بانگکردنی ،باوەشی لە جەستە مردووەکەی یۆنگی دابوو)..تکایە هەستەوە ،تکایە،تۆ نەمردووی..ئەی خوایە نا،نا...(جۆنگکووک لە سەرەوە گوێبیستی گریانە بە هاوارەکانی تای بوو چووە ژێرزەمینەکە بە خێرای )...تکایە هەستەوە بابرۆین هەستەوە تکایە...(فرمێسک شەڕی لەگەڵ فرمێسکێکی تر دەکرد)جۆنگکووک ،تکایە تکایە یارمەتیم بدە بیبەینە دەرەوە،تکایە تکایە...(جۆنگکووک سەیری یۆنگی کرد ئەویش وەک جیمین مردبوو )

The fight of creditors_taekookWhere stories live. Discover now