Part-15-

414 73 90
                                    

❤️❤️
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|

-

چۆن هۆک:لیۆن باشدەبێ،بەڵام پەردەی گوێی زیانی بەر کەوتووە و سڕ بووە....(لە بەرامبەر جانگ هیوک دانیشتبوو لە دەستە راستیشی هیون بینی لێبووە جانگ هیوک قاچەکانی لەسەر مێزەکە کە داینابوو ئاسوودەتری کرد)

جانگ هیوک: باشە...(سەری لەقاند و یاری بەو چەرخە ئاسنیەی دەستی دەکرد)

چۆن هۆک:ژمارەی ئۆتۆمبێلەکەم هێناوە سبەی لێکۆلینەوەی لێدەکەم..

هیون بین:بۆچی سبەی؟(بە بێزاری گووتی)

چۆن هۆک:سبەی ئەو کاتەیە کە ئەو پۆلیسانەی پارەمان پێداون کار دەکەن...(لە دەنگیدا ڕقت دەبیست،هیون بین بە بێدەنگی و بە چاوی تیژەوە سەیری دەکرد و دواتر گووتی....)

هیون بین:ئاگاداری دەنگت بە چۆن قسە دەکەیت....توڕەم مەکە.(چۆن هۆکیش هەمان شێوە سەیری کردەوە،ئەو دووانە هیون بین و چۆن هۆک لەگەڵ لیۆن نزیکترین پیاوەکانی جانگ هیوک بوون ،چۆن هۆک سەرباری ئەو کارەی بۆ جانگ هیوک دەیکات لە بنکەی پۆلیس کاردەکات کە ئەمەش یارمەتیەکی زۆر زۆر بووە بۆ جانگ هیوک ،وایکردووە کارەکانی لە چاوی پۆلیسەکان دابپۆشێت)

جانگ هیوک:ئاهـ بە نەفرەت بن...(بە بێزاریەوە سەیری هەردووکیان کرد ئەوانیش خۆیان ئاسایی کردەوە)

جانگ هیوک:ئەگەر ئەوە ساختە بوو یاخود هەژمار نەکراو،ئایا مەحاڵ دەبێت بیبینیەوە؟ئایا دەتوانیت لە کامێراکان بیبینیەوە؟(مەبەستی ژمارەی ئۆتۆمبێلەکە بوو )

چۆن هۆک:مەحاڵ نابێت بەڵام کاتمان پێویست دەبێ..ژمارەی ئۆتۆمبێلەکان دەتوانین لە ئینترانێتی پۆلیسەکان بیبینیەوە بەڵام ئەگەر باسی کامێراکان بکەین ئەوە جیاوازە ،دەبێ بتوانین بچینەوە ناو کۆنترۆل سەنتەرەکان وە دەبێ پارەیەکی باش بدەین بە کەسانێک بۆ ئەوەی بتوانن کارەکەمان بۆ بکەن...

-
ئینترانێت:تۆڕێکی کۆمپیوتەرە بۆ هاوبەشیکردنی زانیاری،گواستنەوەش بە ئاسانی ،ئامێرێکی هاوکاریە.
(بە هیوای تێگەشتن)
-

جانگ هیوک:پارە کێشە نابێت تەنیا بە خێرای بیکە...

چۆن هۆک:بەڵێ...(بە ڕێزەوە گووتی،کڵاوێکی ڕەشی لەسەر بوو کە بەهۆی پێشەکەی تا رادەیەک ئەو برینانەی شاردبۆوە کە تای دروستی کردبوو،جانگ هیوک دوای کەمێک رووی سوڕاند بۆ هیون بین و گووتی...)

جانگ هیوک:دەمەوێ بیبینیتەوە کە کێ خاوەنی بینایەکەیە...(مەبەستی بینای کتێبخانەکە بوو)..ئەگەر یۆنگی بوو ...ناونیشانی ماڵەکەی بدۆزەوە .

The fight of creditors_taekookTahanan ng mga kuwento. Tumuklas ngayon