Part-21-

266 53 57
                                    

❤️❤️
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|

هەموویان:بەڵێ گەورەم...(بە یەک دەنگ گووتیان ئەوانە هەموو قووتابی تایکواندۆ و چەندان شتی تر بوون ئیتر هەموویان بە ئۆتۆمبێلە رەشەکان بەڕێ کەوتن یەک لە دوای یەک کە نزیکی ٢٠ ئۆتۆمبێل دەبوون،دوای ماوەیەک لە لێخووڕین کە جانگ هیوک وایزانی ناونیشانی یەکێکیان بووە بەڵام تەنها خانوویەک و گەراجێک بوو ،چوونە ژوورەوە لەگەڵ پیاوەکان چواردەورەکە هەموو گەڕان ،چوونە ناو ماڵەکە جوون مان یەکێک بوو لەو کەسانەی کە دەگەڕا لەگەڵیان ،وێنەیەکی چوارچێوە کراوی دیتت کە بووک و زاوایەک بوون)

-

(جانگ هیوک لەگەڵ هەندێک لە پیاوەکانی تر چووبوونە گەراجەکە شوێنەکە تاریک بوو و لایتی بچووکیان پێبوو)

جانگ هیوک:بوەستە...(بە لیۆنی گووت کە لایتەکەی لە شتێک دا،خوێواوەکەی دیت لەناو شتێک دابوو بۆ دڵنیاکردنەوەی کە بزانێت چییە پەنجەیەکی تێخست و دەری هێنا تامی کرد دڵنیابوو خوێواوە)...همم ،ئەوان ئەشکەنجەیان داوە.....(پێکەنینێکی کەمی کرد)..ئەو ئێمەی ئاشکرا کردووە...(مەبەستی چۆن هۆک بوو)

لیۆن:من دڵنیا نیم...(ئەو ئامێرێکی لە گوێی دانابوو بۆ گوێبیست بوون لە شتەکان)

جانگ هیوک:ئەوە بۆ ئێمە زۆر سەلامەترە ئەگەر بڵێین کردوویەتی....با یۆنگی بگرین،دواتر چۆن هۆک...

لیۆن:بەڵێ گەورەم...

-

پاسەوان:سەیرکە گەورەم...(کاغەزێکی دا بە جوون مان ،ئەویش وەری گرت ئەوە ناسنامەی کۆپی کراوی جهۆپ بوو کە هەموو زانیاریەکانی یەک بە یەک تێدا نووسرابوو،لەگەڵ ئەوە جوون مان هەموو شتەکانی دایە جانگ هیوک کە دۆزیبوویانەوە بەخێرای بەڕێ کەوتن بۆ ماڵەکەی جهۆپ،نزیک بەرەبەیان بوو و رۆژ کەم کەمە دەهاتە دەرەوە زەوی بە کەمی رووناک کردبوو،دوای ماوەیەک گەیشتن)

جانگ هیوک:دڵنیا بن کە ئەم کوڕە ناکووژن پێویستمان بە زانیاریە...(مەبەستی جهۆپ بوو)

جوون مان:بەڵێ گەورەم...(سەری بۆ دانەواند)

جانگ هیوک:وە ئەو شتە دانێ...(ملوانکەیەکی ملی جوون مان بێزاری دەکرد)

جوون مان:ئا بەڵێ...(داینا)

جانگ هیوک:مم.(جوون مان لەگەڵ پیاوەکان بەڕێ کەوتن بۆ شوێنەکەی جهۆپ کە شوقە بوو،چوونە پێش دەرگاکەیان و لە دەرگایان دا بە هێواشی)

سوو هان:ئازیزەکەم...(بە خەواڵووی گووتی)..کەسێک لە دەرگاکە دەدات...(بەڵام جهۆپ لەبەر سەرخۆشی زۆر خەبەری نەبۆوە،بۆیە سوو هان ی هاوسەری بە ماندووی هەستایەوە دەستی بە زگە ٦مانگەکەیەوە گرت و بەرەو دەرگاکە رۆی)

The fight of creditors_taekookKde žijí příběhy. Začni objevovat