Part-28-

243 30 53
                                    

❤️❤️
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|

نامجوون:کەواتە بابرۆین...

-

(تایکووک چوونە ژوورەوە سەیری چوارەدەوریان کرد هەمووی پیاوەکانی جانگ هیوک بوو هەر لەگەڵ چوونە ژوورەوەیان لە دەرگاکە بە ئاسنێک دەرگاکەیان گرت بۆ ئەوەی نەرۆنە دەرەوە،چوونە ناوەندی شوێنەکە لیۆنیان دیت لە دوورەوە وەستاوە تای بە هاواراوە گووتی....)

تایهیۆنگ:بەرێز موون لە کوێیە؟؟(سەیری ناو چاوی لیۆنی کرد)

لیۆن:بیانکووژن...(بە هاواراوە فەرمانی بە پیاوەکان کرد،دانەیەکیان هێرشی کردە سەر تایهیۆنگ بە ئاسنەکەی دەستی ویستی لێی بدات بەڵام بە یەک مستەکۆڵی تای هۆشی نەما،تای ئەو ئاسنەی پیاوەکە پێی بوو بۆ لایەکی هەڵدا ،جوون مان و لیۆن بە کەمێک سەرسوڕماوەی سەیری ئەویانی کرد ،ئەوان  هێرشیان دەبرد ،تایکووکیش لێیانیان دەدا،دانەیەکیان لە پشتی تای دا بە ئاسنەکە،تای سەری دانەواند پیاوەکە ویستی دانەیەکی تری لێبدات بەڵان ئین جوو لە سەرەوە بە تیرکەوانەکەی لە قاچی لێیدا،ئین جوو خەریکی هەڵدانی تیرەکانی بوو لە پیاوەکان لە زۆربەیانی دا)

نامجوون:ئەوێ ئەوێ...(مەبەستی لای لیۆن و جوون مان بوو،لیۆن بە خێرای خۆی خستە دواوەی دیوارەکە ،جوون مانیش بە ڕاکردن بۆ لای پەیژەکان چوو کە دەچووە سەرەوە)..دانەیەکیان دێتە سەرەوە لێی بدە...(ئین جوو بە وردی تیروکەوانەکەیی ئاراستە کرد هەڵیدا بەڵام جوون مان خۆی خوار کردوو و بە لایدا تێپەڕی)

ئین جوو:ئای بە نەفرەت بی...(بە تووڕەیەوە گووتی)

نامجوون:تۆ یارمەتی دووانەکە بدە لە خوارەوە باشە...(رۆشت بەرەو ئاراستەی جوون مان،پاش ڕاکردنێک کەوتنە بەرامبەر یەک)

جوون مان:نەفرەتی...(رایکرد بە لای نامجوون ،نامجوون قۆڵی گرت و سەراوژێری کرد و بە ئەرزەکەی دادا ،قۆڵی گرت و لە ناو قاچەکانیدا قووفڵی کرد زۆری نەبرد جوون مان بە خێرایی خۆی ڕزگار کرد لە ژێر دەستی و لە یەکتریان دەدا)

(لە خوارەوەش تایکووک خەریکبوون لەگەڵ پیاوەکان ژمارەیان یەکجار زۆر بوو ، بەڵام بە ئاسانی لەناو دەبردران ،جۆنگکووک لە کۆتا پیاوی دا کە لەلای بوو لیۆنی دیت کە لە دوورەوە بۆ لای ئەو دێت،تای بە پیاوەکانی تر خەریکبوو جۆنگکووکیش بەرەو ئەو چوو،لیۆن بە هاوارەوە دەستی وەک مستەکۆڵە بەرز کردەوە بۆ ئەوەی کە کووک بدات ،بەڵام جۆنگکووک بە یەک مست کەواندی،تایش لە کۆتا پیاوی دا سەیری جۆنگکووک و لیۆنی کرد ،لیۆن لە ئەرزەکە کەوتووە و سەیری کووک دەکات)

جۆنگکووک:چییە؟،هەستەوە...(لیۆن هەناسەی قوورسی دەدا،هەستایەوە هێرشی کردە سەر کووک بەڵام هەموو مست و هێرشەکانی بۆ هەوا بوو،جۆنگکووک لێیدەدا بە هەر مستێک دەیگەڕاندەوە دواوە،تای سەیری سەرەوەی کرد نامجوون و جوون مانی دیت خەریکی شەڕ بوون)

The fight of creditors_taekookWhere stories live. Discover now