𝖯𝖠𝖱𝖳 ~ 𝟣

276 28 32
                                    




ژیانە نەفرەتیەکەم لەو کاتەوە دەستی پێکرد کە گوێڕایەڵی دایکم نەبووم و بە گوێی خۆم کرد ، کەلە ڕەقیەکەم منی هێنایە کات و
شوێنێ کە لە دۆزەخی ئاگرین خراپتر و بە ئازارترە

_______________________



لەسەر زەویەکە پاڵکەوتبووم جەستەم دەلەرزی وەک چۆڵەکەیێک وابووم کە لەبەر باران تەڕبوە و دەلەرزێت

زەویەکە وەک ئەوە وابوو لەسەر سەهۆڵێک بیت وە تاریکی ژوورەکە بەجۆرێک بوو تەنانەت نەتدەتوانی هەست بەبونی خۆشت بکەیت لەو تاریکیە دا

منێکی لاواز و وێران پاڵکەوتبوم و قاچەکانم هێنابۆوە لای سینگم تاکو خۆم گەرم بکەمەوە فرمێسکەکانم وشک ببونەوە لەسەر ڕومەتەکانم بەهۆی کەشە ساردەکەوە

ئەو ژوورە وەک زیندانێکی نەفرەت لێکراو وایە کە پەنجەرەیێکی بچوکی تێدابوو بەڵام بەداخەوە هیچ بەربەستێک نەبوو تاکو ئەو بایە ساردە نەیەتە ژوورەوە کاتێ ئەو بایە لە جەستەمی دەدا وەک موسێک وابوو کە جەستەمی دەبڕی

من ژیانم سەراوژێر بوو من خۆم خۆمم لەناو برد نەدەبوا کەلەڕەقیم کردبا لە هیچ شتێک

کاتێک بەمنیان دەگوت کە تۆ هەرزەکاری لەو تەمەنە من پێی هەڵدەچووم و توڕە دەبووم و دەموت ' من منداڵ نیم و هەرزەکار نیم بەڵکو کەسێکی تێگەیشتوم و لەهەمووشتێکتدا سەرکەوتو دەبم ' بەڵام ئەوان ڕاستیان کرد من تەنها هەرزەکارێک بووم کە نەمدەتوانی قبوڵی بکەم

گەر هەرزەکار نەبومایە ئەوا بەگوێی خۆم نەدەکرد و یاخی نەدەبووم لە هیچ شتێک


هەمووکات لە جێگا گەرم و نەرمەکەم ڕاهاتبووم پاڵکەوم و بخەوم خواردنی گەرم و خۆش لە کاتی بێزاری پیاسە کردنێک و هەڵمژی هەوایێک لەکاتی توڕەبوون شکاندی شتێک و هاوارکردن بەسەر کەسێکدا قسەکردن و گاڵتەو گفتوگۆ لەگەڵ خەڵک چونە دەرەوە و کات بەسەر بردن لەگەڵ هاوڕێکانت دا

ئەمانە هەموو کەسێکی ئاسای دەیکات و بەشێکە لە ژیانی هەموو کەسێک تەنانەت بەخۆشمەوە کاتێ ژیانێکی ئاسایم هەبوو بەو شێوەیە بووم

من ڕقم لەخۆم دەبێتەوە کە بەو ژیانەم ڕازی نەبووم

بەڵام تاکە شتیش کە دوای خۆم هۆکارە بۆ سەرواژێکردنی ژیانم ' خوێندن 'ی نەفرەتی بوو هەمووی ئەوەی هەوڵم بۆی دا خوێندن بوو وەک شێتێک تاکو بەرەو ئێرەی گەیاندم










𝑭𝒍𝒂𝒔𝒉 𝑩𝒂𝒄𝒌








{   𝐵𝑢𝑠𝑎𝑛    }







" گـوڵـی دڵـڕفـێـن " ✔Where stories live. Discover now