𝖯𝖠𝖱𝖳 ~ 𝟣𝟦

80 14 6
                                    



بەبێزاری دانیشتبووم نەمدەزانی خۆم بەچیەوە خەریک بکەم لێرە
دەرگای دەرەوەم کردەوە تاکو کەمێک لەو ناوە هەوایێک هەڵمژم بەڵام کەشەکە کەمێک سارد بوو گەڕامەوە ژوورەوە و دەرگاکەم داخست چوومە پاڵ دیوارەکە دانیشتم

دوای کەمێک بیرکردنەوە لەناکاو چاوم کەوتەوە سەر دەرگاکە.. ئێستا دەرگاکە کراوەتەوە.. بۆچی نەڕۆم؟

چی دەبێت گەر بڕۆمە لای دایکم یان بەر لەوە.. پۆلیس؟!

هەرچەندی بیرم دەکردەوە نەدەگەیشتمە ئەنجامێک نەمدەزانی بڕۆم یان نا ، فیلێکس متمانەی پێم هەبووە بۆیەش دەرگاکەی دانەخستوە.. بەڵام من چی لە متمانەی ئەو بکەم لە کاتێکدا من لەو بارودۆخەدام؟

















بانگچان لەسەر کورسی کارەکەی دانیشتبوو خەیاڵی ڕۆیشتبوو لەناکاو ئەفسەرێک لە دەرگای دا ئەویش ڕێگەیدا بێتە ژوورەوە

ئەفسەر: گەورەم کچێک لەبەر دەرگای بنکەیە ویستی بێتە ژوورەوە بەڵام ڕێگەمان نەدا ئەو داوای تۆ دەکات

بانگچان بەبێزاریەوە وتی

بانگچان: ئەوە کێیە؟

ڕۆژانە زۆر ڕوداوی سەیر سەیر و نامۆ و بێزارکەر ڕوودەدەن بۆیە بانگچان تەنها زۆر بێزارە زیاتر لە بەڵگەیێک دژی جیسونگ و دۆزینەوەی ڕیۆنگ ناتوانێ مێشکی بە هیچی ترەوە سەرقاڵ بکات

ئەفسەر: ئەو وتی کە ناوی.. بەڵێ جۆن ڕیۆنگ ڕان بوو

بانگچان بێ بیرکردنەوە وتی

بانگچان: جۆن ڕیۆنگ... چــی؟

بە شۆکەوە وتی و ڕایکردە دەرەوەی بنکە بینی کە ڕیۆنگ چۆن بە غەمباری و ترسەوە دانیشتوە بە خێرای بەرەو ڕووی ڕۆیشت

بانگچان: ڕیۆنگ ڕان

ڕیۆنگ سەری بەرز کردەوە و بە بینینی بانگچان دڵخۆش بوو لە هەمان کاتیشدا دەترسا.. دەترسا لە کاردانەوەی فیلێکس یان جیسونگ دوای ئەوەی هاتوە تا سکاڵایان لێبکات

ڕیۆنگ: من ئەو بەڵگەیەم لەسەر ئەو سیانە کە تۆ پێویستتە


















فیلێکس: دەی بیتەقێنە.. بۆچی وەستاوی؟

بە بزەوە وتی

هوا یۆنگ: بێدەنگ بە

بە فیلێکسی وت و دەترسا لەوەی جیسونگ بە قسەکانی وای لێبکات بیتەقێنێت

" گـوڵـی دڵـڕفـێـن " ✔Where stories live. Discover now