𝖯𝖠𝖱𝖳 ~ 𝟧

95 19 8
                                    



𝑹𝒚𝒐𝒏𝒈

خەریکی خوێندنەوەی کتێبەکەم بووم چاوەکانم کەمێک ئازاریان هەبوو چاویلکەکەم کە لە تەنیشت خۆمەوە دامنابوو کردمە چاومەوە و ئینجا هەستم بەباشی کرد ، ئایخوایە وابزانم چاوەکانم کێشەیێکیان هەیە

سەرم بڵند کرد و حەساندمەوە بەو دارەی کە پشتی خۆمم پێیدا دابوو چاوەکانم گێڕا لەناکاو بینیم کە کوڕێک چۆن چاوەکانی لەسەرم جێگیر کردوە سەرەڕای ئەوەی من بە تێنەگەیشتنەوە سەیرم دەکرد بەڵام ئەو زیاتر و زیاتر چاوەکانی قوفڵ کرد لەسەر چاوەکانی من ، بۆچی بەو شێوەیە سەیرم دەکات؟ ئایا دەمناسێت یان چی.. لەناکاو هوا یۆنگ ڕۆیشتە لای و بۆ دواجار سەیری کردم دواتر ڕۆیشتن لەوانەیە کەسێکی هوا یۆنگ بێت












دوای تەواو بونی وانەکانم گەڕامەوە بەشە ناوخۆیەکەم و ڕۆیشتمە ژوورەکەم لەسەر قەنەفەی هۆڵەکە دانیشتم و بیرم لە قوتابخانەکە دەکردەوە ئەوێ زۆر بەدڵی منە و زۆر خۆشە بەڵام قوتابیەکانی ئەوێ پێچوانەن ئەوان بە ڕقەوە سەیرم دەکەن کاتێ مامۆستاکان بەسەر زیرەکی و نمرەکانمدا هەڵدەڵێن ، وابزانم قوتابیەکانی ئێرە زۆر خراپترن لە هی بوسان.. گەر ماوێکم کرد و جلێکی ئاسایم لەبەر کرد کە پانیۆڵێکی کابۆی بوو لەگەڵ هودیێک ئەوە جلانە دڵخوازی منن

دوای وشک بونەوەی قژم ئەوەندە جلەی کە مامبون تاکو بیانخەمە دۆڵابەکەم ئەوانیشم چاک کرد بەڵام سەیرم کرد چاکەتی لێکۆڵەرەکەشم لەگەڵ خۆمدا هێناوە پێکەنینێکی بچوکم کرد و خستمە ناو دۆڵابی جلەکانم ڕۆژێک پێی دەدەمەوە

دوای تەواو بونی هەموو ئەوانە بیستۆکەکەم لە گوێ کرد و کاڵەکانم لە پێکرد و ڕۆیشتمە دەرەوە بڕیارمداوە ئەمڕۆ زۆربەی شوێنەکانی سیئۆل بەگەڕێم

لە ڕێگابوم پەیوەندیم بە دایکمەوە کرد و لە حاڵیم پرسی و پێیم وت کە زۆر باشم و قوتابخانەکەش زۆر باشە و بەخۆڕایش لە بەشە ناوخۆیەکە دەمێنمەوە ئەویش هەموو ئەوانەی لا باشبوو بەڵام هێشتا دڵتەنگ بوو دەی گوت کە بگەڕێمە.. ئایخوایە دایکم زۆر لە من کەلە ڕەق ترە












لە مۆڵەکان دەگەڕام و هەندێ شتم کڕی و دواتر چومە ماڕکێتێک و هەندێ خواردنم کڕی دوای گەڕانێکی زۆر گەڕامەوە بەشە ناوخۆیەکەم و ویستم بڕۆمە ژوورەکەم بەڵام لەوکاتەدا هوا یۆنگ هاتە ئەوێ و ویستی بڕواتە ژوورەکەی تەنیشت ئەوەی منەوە دواتر سەیری منی کرد

هوا یۆنگ: منیش لێرە دەمێنمەوە

بە زەردەخەنەوە وتی و منیش وتم

ڕیۆنگ: بۆچی ئەی خێزانەکەت؟ لەگەڵ ئەوان ناژیت؟

نازانم بۆچی پرسیم من هەرگیز گرنگی بە هیچ شتێک نەداوە

" گـوڵـی دڵـڕفـێـن " ✔Where stories live. Discover now