𝖯𝖠𝖱𝖳 ~ 𝟤

101 21 7
                                    




کەمێک وەستام و سەرم جوڵاند بە بەڵێ و دایکم ڕۆیشتەوە لای چێشتەکەی و منیش سەری خۆم بڵند کرد تاکو فرمێسکەکانم بڕۆن و نەمێنن لەناو چاومەوە ، دایکم بیری نایە کە کەیبوو من گریام من خۆڕاگرم و بە ئەستەم دەگریم وە گەر بشگریم ئەوکاتە بەتەنهام بۆیە ئێستا نامەوێ لەبەر چاوی ئەو بگریم

پورە هیرا تاکە خوشکی دایکمە سەرەڕای ئەوەی خوشکی ڕاستەقینەی خۆیتی بەڵام هیچ جیاوازی نیە لەگەڵ ئەوەی خوشکێکی زڕ بێت

دوای ئەوەی داپیرە و باپیرەم مردن ئەو هیرایە پیسە پارەکانی خۆی و بەشی دایکیشمی هەمووی بۆ خۆی برد و دواتر شوی بە پیاوێکی دەوڵەمەند کرد و ئەوان بون بە یەکێک لە دەوڵەمەندترین خەڵکی شاری بوسان و سەرنجی تەواوی خەڵکیان بۆخۆیان ڕاکێشا

وە یەکێک لەو خانوە بچوکەکانی کە هەیان بوو دڵی نەرم بوو و دای بە من و دایکم کاتێ من لەدایک بووم ئەویش لەبەر قسە و قسەڵۆکی خەڵک نەوەک دواتر ناوی بە خراپ بڕوات لەبەر ئەوەی ناودارن

من لەگەڵ لەدایک بونم باوکم کۆچی دوای کرد یانی ئەو کاتەی کە دایکم لە نەخۆشخانە بوو باوکم لەخۆشی ئەوەی کە کچێکی دەبێت خێرایی ئۆتۆمبێلەکەی زیاد کرد تاکو چی زووە بگات بە نەخۆشخانە ڕێک خۆی کێشا بە باڵ هەڵگرێک و گیانی لەدەستدا

من هەرگیز هەستم بە سۆز و خۆشەویستی باوکایەتی نەکردوە و نازانم چ هەستێکە تەنها دایکم نەبێت کە بەهەموو دوونیای نادەم و تاکە کەسە کە لەناو دڵمە و خۆشم دەوێت لەخۆم زیاتر

ئەو لە هیچ شتێک بێ بەشی نەکردم بەو حاڵەشیەوە ، بۆیە من دەبێت لەوە زیاتری بۆ بکەمەوە کە کردویەتی لە پێناوم ئەویش بە خوێندن و پلەی یەکم لەسەر ئاستی هەموو کۆریا دەبێت دڵخۆشی بکەم و سەری بەرز کەم ، وە خەیاڵی من ئەوەیە دوای ئەوەی دەوڵەمەند بوم و بەهەمان شێوەی هیرا بکەمەوە و دایکم بەسەر ئەودا بەرز بکەمەوە و بیکەم بە خانەدانترین ئافرەت

بەڵێ ئەوە تاکە ئاواتی منە!





وە لەناو بیرکردنەوەکانم هاتمە دەرەوە کاتێ شتێکم بیر کەوتەوە ، بۆلای دایکم ڕۆیشتم و لە پشتی وەستام

ڕیۆنگ: دایکە... پێش ئەوەی پورە هیرا بێت تۆ بە ڕوخسارێکی ترس و شڵەژانەوە گەڕایتەوە.. نیگەران بووم.. ئایا شتێک ڕوویداوە؟

دایکم لەکارەکەی وەستا و دواتر ئاوڕێکی دایەوە و سەیری کردم


کیرا: ڕیۆنگ.. بیستم لە قوتابخانەکەی جانگ می کەسێک مردووە.. نەخێر.. بەڵکو کوژراوە!

وتی و منیش کەمێک شۆک بووم

ڕیۆنگ: بەڕاست؟ شتیوا ڕوویداوە.. کەی؟

" گـوڵـی دڵـڕفـێـن " ✔Where stories live. Discover now