𝖯𝖠𝖱𝖳 ~ 𝟣𝟤

88 17 13
                                    



هەستم بە قوڕسی چاوەکانم کرد کەمێک هۆشم هاتەوە و هەستم بەوە کرد منیان لە باوەش گرتوە دواتر لەناو ئۆتۆمبێلەکەیان دانام

فیلێکس: هەست بەباشی دەکەیت؟

وتی بە خەمخۆریەوە

ڕیۆنگ: ئێستا باشم.. ببورە بە هەر شتێک

لەناکاو جیسونگ قسەی کرد و ڕاچەڵەکیم ، نەمزانی ئەو لە تەنیشتم دانیشتبوو

جیسونگ: چی ڕوویداوە؟

پرسی و فیلێکسیش وتی

فیلێکس: ئەو لەهۆش خۆی چوو.. دوای بینینی جرجێک

زانیم مەبەستی ئەوەبوو گاڵتەم پێ بکات
سەیری ئای ئێنم کرد ئەو بەدەنگ پێدەکەنی دواتر سەیری جیسونگم کرد ئەو بێ دڵە هیچ کاردانەوەیێکی نەبوو فیلێکسیش بزەیێکی لالێوی کرد ، بەڕاستی ئەمشەو من زۆر شەرمەزار بووم.. بەڵام کێشەیان چیە








ئێمە گەڕاینەوە و بە ترسەوە سەیری هەموویانم دەکرد ، بەڕاستی ئەمەی ئەمشەو بینیم لە فلمەکانیشا نەمبینیوە

لە شەوێکا یەکێک هەموو کامێراکانی هاک کرد ئەوتریان کەسی بە زیندوی نەهێشتە و ئەوتریشیان هەرچی پارە هەبوو لەو بانکە هێنای وە هەمووشیان وەک ئەوە ڕەفتار دەکەن هیچیان نەکردبێت و زۆر ئاسایە لایان



گەڕاینەوە و من هەر لەو شۆک و سەرسامیەدا بووم بەرەو دەرگاکە ڕۆیشتم و کردمەوە و دواتر بە پەیژەکاندا ڕۆیشتمە خوارەوە کە گەیشتمە هۆڵەکە وەستام و سەیری هەرسێکیانم کرد ئەوانیش سەیری منیان کردەوە

بە بوێری و متمانە بەخۆبونێکی زۆرەوە ڕۆیشتمە بەردەم جیسونگ و چاوەکانم لەسەر ئەوانەی ئەو جێگیر کرد و بێ هیچ چاو تروکاندنێک سەیرم دەکرد دواتر وتم

ڕیۆنگ: وا بیر دەکەیتەوە ئەو کارەی کە ئەمشەو کردتت منیش لە داهاتودا بیکەم لەگەڵتان؟

تەنانەت ئای ئێن و فیلێکسیش سەرسام بون بەو کردارەی من ڕاستگۆبم خۆشم سەرسامم بەڵام ئەوەندە توڕە و پەستم لێی دەمەوێت ئێستا لێی بدەم و توڕەی خۆمی پێدا بەتاڵ بکەمەوە..
بەڵام دەسەڵاتم نیە
جیسونگ سەری نزم کرد و بزەیێکی لالێوی کرد و وتی

جیسونگ: بەڵێ.. وا بیردەکەمەوە

بە شێوەیێک وتی وەک ئەوەی قسە لەگەڵ منداڵێک بکات

ڕیۆنگ: چۆن بیر دەکەیتەوە وا بکە بەڵام من لە ئێستاوە چیتر لێرە نامێنم و دەڕۆم.. گەر دەتەوێت بمکوژە لام گرینگ نیە

" گـوڵـی دڵـڕفـێـن " ✔Where stories live. Discover now