𝖯𝖠𝖱𝖳 ~ 𝟫

76 19 114
                                    



کیرا بە شۆکەوە سەیری تیڤیەکەی دەکرد و مێشکی ئەو شتەی قبوڵ نەدەکرد کە پەیامنێرەکە دەی وت

پەیامنێر: ئەو کچەی کە لەسەر ئاستی زۆربەی کۆریا باشترین نمرەی هەیە سەرنجێکی زۆری بۆخۆی ڕاکێشاوە بەڵام هەواڵە سەرسوڕهێنەرەکەی ئەمڕۆ ئەوەیە کە بەڕێوبەری قوتابخانەکەی جۆن ڕیۆنگ ڕان دەڵێن کە ئەو نەهاتوە بۆ تاقیکردنەوە لەکاتێکدا گرینگترین تاقیکردنەوەبوو بۆی و بەو شێوەیە ئەو هەموو ماندوبونێکی بەهەدەر ڕۆیشتوە ، ئەو نە لەبەشە ناوخۆی نە لە هیچ شوێنێک دیار نیە

کیرا: چـ چی ڕوودەدات؟

بە ترس و شڵەژانەوە وتی و پەیوەندیێکی بۆ هات هەڵی گرت

بانگچان: سڵاو خانمەکەم.. دڵنیام ئێستا دەربارەی ئەوەت بیستوە کە ڕیۆنگ ڕان دیار نەماوە

بە کەمێک داخەوە وتی

کیرا: کچەکەم چی لێ بەسەر هاتوە؟ تکایە بیدۆزەوە تکایە

بە گریانەوە وتی

بانگچان: مەگری تکایە.. کەمێکیتر من دێم بەدواتدا و دەڕۆینە سیئۆل لەوێ کچەکەت دەدۆزمەوە دڵنیابە

















𝑹𝒚𝒐𝒏𝒈

بەبێزاری دانیشتبووم و پشتی خۆم دابوو بە دیوارەکەوە
ئەمشەو هیچ خەو نەچۆتە چاومەوە هەم لەبەر ساردی کەشەکە و بۆنە پیسەکەی ئێرە.. هەر بەڕاستی ئێرە شوێنی ئەشکەنجەدان و شتیوا بوە؟

دەرگاکە کرایەوە و منیش بە پەرۆشەوە هەڵستامەوە فیلێکس هاتە ژوورەوە و منیش بە کەمێک توڕەیەوە سەیرم کرد ئەو خواردنی پێبوو

فیلێکس: بۆچی بەو شێوەیە سەیرم دەکەیت؟

وتی و خواردنەکەی لەسەر زەویەکە دانا

ڕیۆنگ: دوێنێ وامزانی یارمەتیم دەدەیت.. بۆچی هیچت نەکرد؟

سەیری کردم و وتی

فیلێکس: بۆچی دەبێت یارمەتی تۆ بدەم.. من تۆ دەناسم؟ نەخێر تۆش من ناناسیت.. ئەوە ئەو قسەبوو کە ئەوکاتە بەمنت وت.. کەواتە چی؟

بەبێ باکیەوە قسەکانی کرد منیش بەو قسانە توڕەیم زیاتر دەبوو

ڕیۆنگ: دە کەواتە بیر لەوەش بکەوە گەر من نەبام بەهۆی ئازاری قۆڵت دەمردی.. بە نەفرەت بیت

قسەکانم بە توڕەیەوە وت و کۆتا وشەم لەبەرخۆمەوە وت بەڵام ئەو گوێی لێبوو بۆیە بە توڕەیەوە بەرەو من هات و وتی

" گـوڵـی دڵـڕفـێـن " ✔Where stories live. Discover now