𝖯𝖠𝖱𝖳 ~ 𝟣𝟥

79 16 9
                                    



لێکۆڵەر بە ڕوخسارە شێواوەکەی و توڕەیە لە ڕادەبەدەرەکەی لە پەیژەکان هاتە خوارەوە و بەرەو هۆڵەکە ڕۆیشت و جیسونگی لەوێ بینی ئەویش بە بینینی لێکۆڵەر بەو شێوەیە کە ڕوخساری هێشتا شوێنەواری مابوو بزەیێکی کرد بەڵام ئەو دڵخۆشی و کەیفەکەی نەما کاتێ بۆکسێکی بەهێزی بەرکەوت

کەوتە سەر زەویەکە و بانگچان هەڵیستاندەوە و ئێقەی بە توند گرت

بانگچان: بۆ خاتری خوا تۆ چیت؟

بە هاوارەوە وتی و ئەو کەسەی کە بوەتە هۆی ئەو توڕەبونەی تەنها پێدەکەنی و هەوڵی دەدا زیاتر توڕەی بکات چونکە چێژی لەوە دەبینی

جیسونگ: من شێتم!

بە گاڵەتجاڕی وتی و دای لە قاقای پێکەنین لە کاتێکدا لێوی کەمێک تەقی بوو بەهۆی لێدانەکەوە

جیسونگ: چی بوو.. دووبارە هیچ بەڵگەیێک نەبوو هاتوی تا توڕەیەکەت بەمندا بەتاڵ بکەیتەوە؟

بە لوتبەرزیەوە وتی

بانگچان: دەبێت.. بەڵگە دەبێت

وتی و بە توندی ئێقەی بەردا

جیسونگ: هەرگیز!

بانگچان سەری داخست و پێکەنینێکی بچوکی کرد

بانگچان: چۆن وا دڵنیایت؟ ئیتر کۆتایت نزیک دەبێت

جیسونگ کەمێک ڕوخساری گۆڕا بەڵام دەیویست ئەو ترسە لە بانگچان بشارێتەوە ترسی ئەوەی هەبوو چی گەر بەڵگەیێک بونی هەبێت؟ چونکە لێکۆڵەر لەخۆیەوە قسە ناکات! جیسونگ خەیاڵی ڕۆیشتبوو بیری دەکردەوە کە چی هەڵە هەیە

















گوێم کە هاوارێکی گەورە بوو کەمێک بەر لە ئێستا وە دەنگێکی ناسراو بوو بە خێرای لە ژوورەکە هاتمە دەرەوە و لە سوچێک وەستام و سەیری هۆڵەکەم کرد چاوەکانم گەشایەوە کاتێ لێکۆڵەر بانگ'ـم بینی

من سەیری گفتوگۆی جیسونگ و لێکۆڵەرم دەکرد لەناکاو جیسونگ سەیری ئاراستەی لای منی کرد و چاوەکانی کەمێک سەرسامی پێوە دیار بوو منیش بە بزەیێکەوە سەیرم کرد بێگومان ئەو بزەیە مانای خۆی هەیە

ڕیۆنگ: ئیتر وا ناوەستم و ڕزگارم دەبێت

لەبەر خۆمەوە وتم و ویستم بەرەو لێکۆڵەر بڕۆم و پێی بڵێم کە من بەڵگەیێکی بەهێزم و ئەوانیش بۆ تاهەتایە تێکبشکێنم ، دوو هەنگاوم نا ئەو پشتی لەمن بوو منیش ویستم بڕۆمە لای بەڵام لە کاتی هەنگاوی سێیەم دەمم گیرا و ڕاکێشرام منیش منگەم لێوە دەهات

" گـوڵـی دڵـڕفـێـن " ✔Where stories live. Discover now