𝖯𝖠𝖱𝖳 ~ 𝟣𝟧 " 𝖳𝗁𝖾 𝖤𝗇𝖽 "

85 21 11
                                    



𝑭𝒆𝒍𝒊𝒙

پشتم دابوو بە دیواری زیندانەکە و سەرم لەسەر قاچەکانم دانا بوو ، لەوکاتەوەی هاتومەتە ئێرە بیرم لای هیچ شتێک نیە جگە لە ڕیۆنگ

هێشتا ناتوانم باوەڕ بکەم ئەو ئەوکارەی لەگەڵ کردم.. چۆن؟ من وامزانی متمانەی پێمە وامزانی ئەویش منی خۆشدەوێت دوای ئەوە گوێم لێبوو بەڵام ئەو وانەبوو
ڕاستە ئێمە تاوانبار بوین بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەو زۆر بێ دڵ بوو.. دەبوا بیری لە هەستەکانم بکردایەوە کە لەبەر ئەو شەڕم کرد لەگەڵ جیسونگ و بەرامبەری وەستامەوە

من ئێستا غەمبار و دڵتەنگ نیم چونکە لە زیندانم بەڵکو دڵتەنگی من هەمووی ڕیۆنگە

لەناکاو دەرگای زیندانەکە کرایەوە

ئەفسەر: لی فیلێکس.. سەردانیێکت هاتوە دوام کەوە

سەرسام بووم.. دەبێت کێ بێت؟ کەس هەیە بیرم لێبکاتەوە و سەردانم بکات؟

بەدوای ئەفسەرەکەدا ڕۆیشتم و چوینە ژووری چاوپێککەوتن سەیری ئەو مێزەم کرد کە ئەو کەسەی هاتوە بۆ بینینم لەوێ دانیشتوە.. تەنها سەرسام نا بەڵکو شۆک بووم بە بینینی ڕیۆنگ ، لە بەرامبەری دانیشتم

فیلێکس: چی تۆی هێناوە بۆ ئێرە؟

هەوڵم دەدا کەمێک سارد ڕەفتار بکەم.. ڕاستە ئەو ئازاری چەشت بەڵام منیش هەستم هەبوو ئەو گرینگی پێ نەدا

ڕیۆنگ: هاتوم لە سەلامەتیت دڵنیا ببمەوە

زیاتر سەرسام بووم

ڕیۆنگ: چونکە هوا یۆنگ زۆر نیگەرانت بوو وە نەیدەویست بێتە سەردانیت.. ئەو هێشتا توڕەیە

من بیری دەکەم.. بیری یۆنگ دەکەم ، ئەو زۆر لێم توڕەیە تەنها توڕە نا بگرە لەوانەیە ڕقی لێم بێت
بۆچی ژیان لەناکاو پێچەوانە بۆوە لەگەڵم؟
بۆچی کەسە ئازیزەکانم دوور کەوتنەوە و ئێستا ڕقیان لێمە؟
بێگومان خۆشم وەڵامی پرسیارەکانم دەدەمەوە
چونکە باجی ئەو کارانەیە کە کردومن سەرەڕای ئەوە دەمزانی هەڵەیە بەڵام وەک کوێرێک ڕەفتارم کرد و بەگوێی جیسونگم کرد

ڕیۆنگ: من دەڕۆم

هەڵستا و ویستی بڕوات بەڵام دەستیم گرت

فیلێکس: بە یۆنگ بڵێ لە من خۆشبێت.. وە پێشی بڵێ زۆر بیری دەکەم

ئەو هیچی نە گوت و ویستی بڕوات بەڵام دووبارە وەستاندمەوە

فیلێکس: وە تکایە.. تۆش لێم خۆشبە لە هەموو ئەو هەڵانەی کردم بەرامبەرت.. من لێرە بە سزاکەم دەگەم کەواتە هۆکار چیە کە بەو شێوەیە مامەڵە دەکەن؟ من تەنها یۆنگم هەبوو کە هەوڵی پاراستنیم دەدا ئەو ڕۆژەی تۆ کەوتیتە ژێر دەستی جیسونگ بەڵێنم بەخۆمدا بتپارێزم چونکە خۆشمویستیت.. تۆ بۆچی ئەمانە نابینیت؟

ڕیۆنگ: تۆ ڕاست دەکەیت.. من باوەڕم بە قسەکانت هەیە بەڵام.. نازانم هۆکار چیە کە ناتوانم وەک کەسێکی ئاسای سەیرت بکەم

هەستم بەبێ هیوای کرد

فیلێکس: بەڵێن بێت من ببم بە کەسێکی ئاسای دوای ئەوەی بە سزاکەم گەیشتم.. تەنها چاوەڕێم بکە تاکو دەردەچم

ڕیۆنگ چاوەکانی کەمێک پڕ بوون.. ئەو بە ئەستەم دەگریا بەڵام دیارە ئێستا کەمێک هەستیار بوە و زوو زوو دەگری ، مافی خۆیەتی ئەو زۆر خۆڕاگریش بوو لەو شتانەی کە هاتە پێشی هەر کچێکیتر با بەرگەی نەدەگرت بەڵام ئەو بوێر و ئازا بوو هەر لەبەر ئەو هۆیش بوو جیسونگ ئەوی هەڵبژارد بۆ کەسی چوارەم

ڕیۆنگ: تۆ دەگۆڕێیت تەنها لەبەر من؟

فیلێکس: ئەوەندە هیچ نیە.. لە پێناو تۆو و یۆنگ من دەبم بە کەسێکی پاک و بێ تاوان بە تا ماوم دەتانپارێزم.. بەڵێن بێت

دەستی ڕیۆنگم گرت و ماچێکی بچوکم لەسەری جێهێشت

ڕیۆنگ: چی دەربارەی ئەو؟

بە کەمێک ترسەوە وتی منیش پێکەنینێکی کەمم کرد

فیلێکس: نیگەران مەبە.. ئەو زیندانی تاهەتای کرا و ئیتر نایبینیتەوە

ڕیۆنگ ڕوخساری گەش بۆوە

ڕیۆنگ: بەڕاستتە؟

سەرم لەقاند بەبەڵێ

فیلێکس: جۆن ڕیۆنگ ڕان.. تۆ ئامادەی تا حەوت ساڵیتر چاوەڕێی من بکەیت تاکو لە زیندان دەربچم ئەوکاتە تۆ ببیت بە هی من و منیش ببم بە هی تۆ.. ئامادەی ئەوە لە پێناو من بکەیت؟

بە کەمێک دوودڵی وتم تاکە شت کە زۆر لێی دەترسم ڕەتکردنەوەمە لەلایەن ئەو کەسەی دڵمی دزیوە.. من بیر لەوە دەکەمەوە چۆن بێ بینینی تۆ حەوت ساڵ بەرگە بگرم جا چ بگات بە هاتەهەتایە ، بە کەمێک ترسەوە سەیریم دەکرد و چاوەڕێی وەڵامی بووم

ڕیۆنگ: گەر پێویست بکات زیاتر چاوەڕێت دەکەم لام گرینگ نیە

چاوەکانم گەشایەوە زەردەخەنە کەوتە سەر لێوم ئەویش فرمێسکێک لە چاوی هاتە خوارەوە منیش دەستم بۆ ڕوخساری برد و سڕیمەوە دواتر توند لە باوەشم گرت و ئەویش لەگەڵمی گۆڕیەوە

ئەوساتە بە خۆشترین ساتی ژیانم تۆماری دەکەم
ئەو هەستەی کە ئێستا هەمە هەرگیز لە بیری ناکەم کە چەندە تایبەت و خۆشە کە چەندە جێگای دڵخۆشیە ئەو کەسەی خۆشتدەوێت و ئامادەی گیانی خۆتی لە پێناو بدەی ئەویش هەمان هەستی هەبێت












کـۆتـایـی

____________________

" گـوڵـی دڵـڕفـێـن " ✔Where stories live. Discover now