𝖯𝖠𝖱𝖳 ~ 𝟩

69 18 2
                                    



ڕیۆنگ چاوەکانی فراوان بوو بەو کارەی کە فیلێکس کردی

ڕیۆنگ: شێت بویت؟ هەر ئێستا بەرمبدە

ڕستەی یەکەم بە شۆکیەوە وت و ڕستەی دووەمی بە توڕەیەوە وت فیلێکس پێچەوانەکەی کرد و زیاتر ڕیۆنگی بە جەستەی خۆیەوە دەنا

ڕیۆنگ: تاوانباری پیس.. نەدەبوایە ڕێگەم دابا لێرە مابایتەوە.. من بڕوام بە قسە پڕوپوچەکانت کرد.. نەدەبوا باوەڕم بەو چیڕۆکە درۆینە کردبا کە دروستت کرد... هەر ئێستا بەرمبدە چونکە من پۆلیست لێ ئاگادار دەکەمەوە

هەموو قسەکانی بە ڕەقی و توڕەیەوە کرد و لەکۆتا قسەی فیلێکس ئەوی بەردا و ڕیۆنگ سەیری فیڵێکسی کرد بە توڕەیەوە دواتر بەرەو مۆبایلەکەی ڕۆیشت ویستی پەیوەندی بە پۆلیسەوە بکات بە بوێریەوە لەناکاو مۆبایلەکەی لەدەست وەرگیرا و بە سەرسامیەوە سەیری فیلێکسی کرد

فیلێکس: بۆچی بیر ناکیتەوە ئینجا پەیوەندی بکەیت؟

ڕیۆنگ لە قسەکەی فیلێکس تێنەگەیشت و برۆکانی گرژ کرد

فیلێکس: بۆ نموونە.. تۆ پەیوەندیت بە پۆلیسەوە کرد و منت ئاشکرا کرد دواتر من دەبەنە زیندان یان هەر شتێک.. وادەزانی دوای ئەوە تۆ ئاوا بە ئاسودەی دادەنیشیت و هیچ نابێت؟ باشە ناپرسن ئەو تاوانبارە چەند ڕۆژێکە بۆ لەماڵەکەی تۆدایە؟ ئایا تۆش لەگەڵ ئەودا تاوانت کردوە و هاوبەشن؟ تۆش دەستت لە تاوانەکاندا هەبووە؟ ئەوان نازانن کە تۆیێکی ساویلکە بەو شێوەیە نیت

قسەکانی ئەو وای لە ڕیۆنگ کرد بکەوێتە بیر کردنەوەیێکی قوڵ بۆی دەرکەوت ئەوەی بەرامبەری هەموو قسەکانی ڕاستن.. گەر ڕیۆنگ ئەو بداتە دەست پۆلیس خۆشی لەناو دەچێت و ژیانیشی لەناو دەچێت.. ئەو تازە تاوانێکی خراوەتە پاڵ و بەچی حاڵێک تا تاوانەکەی لەسەر نەما دووبارە کێشەیێکی تریش ڕووبدات ئەوا خوێندن و نمرە و هەموو شتێکی لەدەست دەدات کە چەند ساڵە بە ماندوبونێکی زۆرەوە بەدەستی هێناوە ، ڕیۆنگ لە بیرکردنەوەکانی نوقوم ببوو و ئاگاداری ئەوە نەمابوو کە فیلێکس قسەی زیاتر دەکات و لەگەڵ ئەوەشدا بە هێواشی لێی نزیک دەبێت فیلێکس دووبارە بە ڕادەیێکی زۆر لێی نزیک بۆوە ئینجا ڕیۆنگ هاتەوە هۆش خۆی

ڕیۆنگ: بـ باشە.. هیچ شتێک بە کەس ناڵێم و وای دادەنێم کە تۆم هەر نەشدیوە.. بەڵام تکایە بێ ئەوەی هیچ کێشەیێکم بۆ دروست بکەیت لێرە بڕۆ و چیتر مەگەڕێوە.. وای دابنێ منت هەر نەدیوە و ناشمناسی تکایە نامەوێت لێرەش تاوانێکم بۆ هەڵبسترێ

بە تکاوە قسەکانی کرد و فیلێکسیش زەردەخەنەیێکی کرد و وتی

فیلێکس: باشە مشکی ترساو.. بۆچی وا پەلەتە بۆ ئەوەی بڕۆم؟

" گـوڵـی دڵـڕفـێـن " ✔Where stories live. Discover now