𝖯𝖠𝖱𝖳 ~ 𝟣𝟣

79 18 9
                                    



ئێمە لە ئۆتۆمبێلەکە دابەزین و سەیری دەوروبەری خۆمم کرد هیچم نەبینی نازانم ئێمە هاتوینەتە کوێ

جیسونگ: دوام کەون

من و فیلێکس دوای ئەو کەوتین و ئەویش ڕۆیشت منیش لە دواوەی ئەو بووم دەڕۆیشتم دواتر سەیری جلەکانمم کرد کە هەمووی ڕەش بوو

تەنها ئەوەی وتی منیش وام کرد
هەموو پارچەکانی جلەکانم لە ڕەنگی ڕەش پێکهاتبوو تەنانەت ماسک و کڵاوەکەشم ڕەش بوو بە دڵنیایەوە هی خۆشیان وابوو

ئەوان چی دەکەن بەو جلانەوە.. خەڵک دەکوژن؟

لەناکاو سەرم بە پشتی جیسونگ کەوت و ئەویش ئاوڕێکی دایەوە و بە ساردیەوە سەیری کردم دواتر چاوەکانی لەسەرم لابرد

تەنها ئەو زۆر لە ناکاو وەستا.. پێویستی دەکرد بەو شێوەیە سەیرم بکات؟

خۆزگە یەکێک لە چەکەکانی دەستیان بەمنیش دەدا تاکو لێرە لەناوم بردبا بەڵام دیارە هێشتا متمانەیان بەمن نیە

جیسونگ: ئای ئێن تەواو بوو لە کارەکەی؟

وتی و سەیری فیلێکسی کرد

فیلێکس: بەڵێ ، ئەو هەموو کامێراکانی هاک کردوە

ئەوان گفتوگۆیان بوو منیش سەیری هەردووکیانم دەکرد تاکو تێبگەم لەوەی دەیکەن

جیسونگ: باشە ئێمە لێرە دەوەستین تۆش هەمووان چارە بکە.. وە لەو کاتە من و ڕیۆنگ دەڕۆینە ژوورەوە

لەگەڵ هێنانی ناوی من تەزویێک بە جەستەم داهات.. ئەو یەکەم جاریەتی ناوم بێنێ زۆر هەستێکی سەیر و نامۆ بوو ، فیلێکس ڕۆی و منیش لەگەڵ ئەو ڕۆیشتم.. بیرم دەکردەوە چی دەبێت ئەگەر ڕاکەم؟ بێگومان بەر لەوەی ڕاکەم گولەیێکم بەر دەکەوێت و بە مردنم کۆتایم دێت

ئێمە ڕۆیشتینە بەردەم دەرگای بانکێکی گەورە.. ئێمە چ کارمان لەم بانکە هەیە؟

تەنانەت بوێری ئەوەم نیە بشپرسم چونکە دووبارە بە ڕەقی قسەم لەگەڵ دەکات منیش ڕقم لەمەیە ، ئێمە ڕۆیشتینە ژوورەوە و سەرکەوتینە سەر پەیژەکان تەنانەت هیچ پاسەوانێک نەبوو.. ئەوان لەکوێن؟

جیسونگ: خێراکە ، سەیری چی دەکەیت؟

بە توڕەی و دەنگێکی نزمەوە وتی منیش وەستانم لە سەیرکردنی دەوروبەر بەخێرای دوای کەوتم

















𝑩𝒂𝒏𝒈𝒄𝒉𝒂𝒏

بەخێرایی خۆم و تیمەکەم بەڕێ کەوتین بۆ ئەو بانکەی کە ئەمشەو دەکرێتە ئامانج لەلایەن ئەوانەوە

" گـوڵـی دڵـڕفـێـن " ✔Where stories live. Discover now