𝖯𝖠𝖱𝖳 ~ 𝟦

91 21 8
                                    



𝑹𝒚𝒐𝒏𝒈


دووبارە بە توڕەیەوە لەماڵ دەرچووم و ڕۆیشتم لەکاتێکدا دایکم بانگمی کرد بەڵام وەڵامیم نەدایەوە و کڵاوی هودیەکەمم لەسەر کرد و دەستم ناو گیرفانی هودیەکەم ناو دوور کەوتمەوە لە ماڵەوە

تەواوی ڕێگاکە هەر بیرم دەکردەوە چۆن دایکم دڵنیا بکەمەوە لەوەی من باش دەبم نازانم چۆن ، کەمێک پێش ئێستا دەمەقاڵێمان بوو لەسەر هەمان بابەت تاقیکردنەوەکان نزیک بونەتەوە دەبێت زوو خۆم ئامادە بکەم و بڕۆمە سیئۆل و شوێنێک بۆ مانەوەش بدۆزمەوە

ئەوکاتەی دەمەقاڵێم لەگەڵ دایکمدا کرد وتی کە دڵی شتێکی باش ناڵێت سەبارەت بەوە هەر لەبەر ئەو هۆیەش نایەوێت بڕۆم بەڵام ئەمانە هەمووی خۆ ترساندنە هیچ مانای نیە گەر شتێکی خراپ بەڕێوە بێت ئەوا تۆ هەستی پێدەکەیت؟ نەخێر ئەمە بێمانایە ، وە هۆی ئەوەی کە وایکرد زۆر توڕە ببم ئەوە بوو کە دایکم پێی وت هەرزەکارێکم کە تەنها بەگوێی خۆم دەکەم و کەلە ڕەقم.. ڕاستە تەمەنی من هی هەرزەکاریە بەڵام من هەرگیز وەک هەرزەکارێک خۆم نەبینیوە و لەهەمووشتێکدا ئاقڵ و تێگەیشتووم ئێستا کە بڕیارمداوە بڕۆمە سیئۆل ئەمە منی کردۆتە هەرزەکارێکی گەمژە؟ هههـ قسەی پڕوپوچ














شەو داهات من لەسەر کورسیێک دانیشتبووم و سەیری ڕوبارەکەی بەر دەمم دەکرد لەناکاو هەستم بە ساردی کرد و بایێکی سارد هەڵی کرد جەستەم سەرمای بوو بەڵام هەر حەزم نەکرد برۆم و دەمویست زیاتر بمێنمەوە تا لە پڕێکدا چاکەتێکی گەرم و گەورە بەسەر شانەکانمدا درا بە سەرسامیەوە سەیرم کرد تاکو بزانم کێیە... ئۆهـ ئەوە لێکۆڵەر بانگچانە.. لە تەنیشتم دانیشت و منیش وتم

ڕیۆنگ: من سەرمام نیە پێویست بەوە ناکات

وتم و هەوڵمدا چاکەتەکەی پێبدەمەوە بەڵام ئەو ڕەتی کردەوە

بانگچان: بەوێدا تێپەڕ بووم تۆم لا کەسێکی ئاشنا بوو بۆیە هاتم تاکو دڵنیا ببمەوە کە زانیم تۆیت نزیک بومەوە بەڵام هەستم کرد دەلەرزیت بۆیە با لەبەر تۆدا بێت... هەر خۆی من گەرمامە

وتی و منیش هیچم نەوت دوای کەمێک لە قسەکردن لەگەڵی سەیری کاتژمێرم کرد زۆر درەنگ بوو ئەمڕۆ هیچ وانەیێکیشم نەخوێندوە بۆیە پێیم وت کە دەگەڕێمەوە و ویستم چاکەتەکەی پێبدەمەوە بەڵام ئەو ڕەتی کردەوە و وتی کە جارێکیتر پێی بدەمەوە منیش ڕازی بوم و دواتر ڕۆیشتم












ڕیۆنگ گەڕایەوە ماڵەوە و بینی دایکی خەریکی کاری ناو ماڵە هەستی کرد کە گەڕاوەتەوە بەڵام هیچ کاردانەوەیێکی نەبوو چونکە لێی توڕە ببوو

" گـوڵـی دڵـڕفـێـن " ✔Where stories live. Discover now