𝖯𝖠𝖱𝖳 ~ 𝟥

111 22 25
                                    




ڕێگەم نەدا قسەکەی تەواو بکات ڕێک بەناو دەمیمدا کێشا و لێوی تەقی و خوێنی لێهات ، گرینگیم پێ نەداو ئێقەیم گرت و بە ترسناکیەوە سەیریم کرد ئەویش کەمێک هەستی بە ترس کرد

ڕیۆنگ: جارێکیتر بەو شێوەیە قسەم لەسەر بکەیت ئەوا زۆر خراپ دەبێت بۆت... وە وازبهێنن لە ڕکابەری لەگەڵ مندا چونکە بێ سودە

ڕستەی کۆتایم بە دەنگێکی کەمێک بەرزەوە گوت

بەڕێوبەر: واز لەو قسە پڕو پوچانەت بێنە و دوام بکەوە جۆن ڕیۆنگ ڕان!

بەڕێوبەر لەناکاوێک دەرکەوت و لەکۆتای قسەکەی جەختی لەسەر ناوی ڕیۆنگ کرد و بە توڕەیەوە ڕۆیشت ، ڕیۆنگیش کەمێک سەرسام بوو بەو ڕەفتارەی بەڕێوبەر وە خۆشی وا نیشان نەدا کە سەرسامە و بەدوایدا ڕۆیشت






ڕیۆنگ: بەڵێ بەڕێوبەر کێشەیێک هەیە؟

بە ڕێزەوە وتی و دەستەکانی بردە دواوەی پشتی و بەڕێکی وەستا ، ئەو ڕاهاتوە بەو شێوەیە بوەستێت وەک ڕێزێک

بەڕێوبەر: بەدڵنیایەوە چۆن ڕووینەداوە ڕیۆنگ ڕان.. بەڕاستی نازانم چیبکەم و چی نەکەم خوایە تۆ یارمەتیم بدە.. تۆ ئێستا لە هەموو شوێنێکدا بەوە تاوانبار کراویت کە کەسێکت کوشتوە بۆ بەدەست هێنانی پلەی یەکەم لە خوێندن ئەویش کچی پورت بوە و لەهەمووی گرینگتر کچی بەناوبانگترین و دەوڵەمەندترین خێزانی شاری بوسان بوو خێزانی لی... ڕیۆنگ ڕان ئێستا چی دەکەیت؟ من گەر تۆ دەربکەم لێرە ئەوا قوتابخانەکەمان نموونەی وەک تۆی هەرگیز لێ دووبارە نابێتەوە و کەس ناگاتەوە بە ئاستی تۆ وە گەر دەریشت نەکەم ئەوا قوتابخانەکەم بۆ هەتا هەتایە ناوبانگی لە کەدار دەکەوێت و کەس منداڵەکانی نانێرێتە قوتابخانەیێکی لەو شێوەیە

بە ئارامیەوە گوێم لە قسەکانی بەڕێوبەر گرتبوو بەڵێ من سەرەڕای هەموو ئەو قسانە ئارامم چونکە پێشبینی هەموو شتێکم کردبوو بەڵام قسەی کۆتای کە کردی زۆر پێی دڵگران و پەست بووم وتی

بەڕێوبەر: جۆن ڕیۆنگ ڕان... تۆ هیچیتر لێرە ناخوێنیت و دەرکرایت

وتی و خۆی خەریک کرد بە کاروبارەکانیەوە منیش بە ساردیەوە سەیرم کرد و دواتر بێ گوتنی هیچ شتێک ڕۆیشتمە دەرەوە و بەرەو پۆلەکەم ڕۆیشتم و جانتاکەم هەڵگرت و هەستم بەوە کرد کە بزە لەسەر دەمی هەموواندا هەیە بەوەی کە دەڕۆم سەیری کەسم نەکرد و ڕۆیشتم دەرەوە و لەبەردەم دەرگای قوتابخانەکە وەستام و بۆ دواجار سەیرم کرد

ڕیۆنگ: لەهەر شوێنێک بخوێنم ناهێڵم هیچ قوتابیێکی ئەو قوتابخانەیە بەسەرمدا بەرزترین ئاست بەدەست بێنێت

" گـوڵـی دڵـڕفـێـن " ✔Where stories live. Discover now