𝖯𝖠𝖱𝖳 ~ 𝟣𝟢

85 18 23
                                    



𝑭𝒆𝒍𝒊𝒙

لەسەر قەنەفە دانیشتبوم و دەستم گرتبو بە سەرمەوە بەهۆی ئەوەی بەرامبەرم کە بە ئارامی دانیشتوە وەک ئەوەی هیچ ڕووی نەدابێت ، دووبارە قسەم کرد و وتم

فیلێکس: من تێناگەم تۆ دەتەوێت بەچی بگەیت؟ ئاخر چۆن ئەو بڕیارە سەیرەت داوە؟

بە بڕواپێنەکراوی وتم و ئەویش بە شێوەیێکی گاڵتەجاڕیەوە سەیری کردم.. ئایا ئەو ئێستا منی لا وەک گاڵتەیێکە و هیچیتر؟

جیسونگ: کێشەی تۆ چیە؟ چی شتێک وا لەتۆ دەکات بەو شێوەیە لە بەرامبەرم بوەستیتەوە؟

بە هێمنی وتی و برۆیێکی بەرز کردەوە

فیلێکس: هیچ شتێک.. تەنها من سەر لە کارەکانی تۆ دەرناکەم.. یانی هیچ مانایێکی نیە تۆ کچێکت هێناوە بۆ ئێرە و دەتەوێ ببێت بە یەکێک لە ئێمە.. ئەویش خێزانی هەیە و ژیانی خۆی دەژیت وەک هەموو کەسێک.. چ پێویست دەکات بەزۆر بیکەیت بە بکوژ!

بەبێ ئارامیەوە قسەکانم کرد من چیتر ئارامم نەما لەدەست ئەم کوڕە ، سەیری چاوەکانیم کرد دووبارە توڕەبوو

جیسونگ: چیتر گفتوگۆت لەگەڵدا ناکەمەوە بەڵام باش بزانە گەر لە دژم بوەستیتەوە یان بێیتە سەر ڕێگام ئەوا باش نابێت.. ناڵێم وەک برایێک سەیری تۆم کرد و شەش ساڵ بەیەکەوە کارمان کرد.. بە شێوەیێکی بێ بەزەییانە مامەڵەت لەگەڵ دەکەم

بە شێوەیێک قسەکانی کرد وەک ئەوەی من بترسم.. ههـ هەمووکات بە گوێرەی فەرمانەکانی ئەو ڕۆشتومە و لە قسەی دەرنەچوومە.. پێیوایە ئەمجارە وادەکەم؟ من هیچ پەیوەندیم بەو کچەوە نیە بەڵام بەڵێن بێت ئەمجارە لە دژت بوەستمەوە هان جیسونگ

بێزاربوم.. تا کەی بەو شێوەیە زاڵ بیت بەسەرمدا؟

















𝑹𝒚𝒐𝒏𝒈

هەردوو دەستەم لەسەر زەویەکە دانا و بە زۆر توانیم هەڵستمەوە

جیسونگ: بەردەوامبە

وتی و دەستمان کردەوە بە شەڕکردن بەڵام چ شەڕکردنێک ئەو بە دڵی خۆی لێی دەدام وەک ئەوەی لە پیاوێکی گەورە و بەهێز بدات نەوەک کچێکی لاواز

جیسونگ: تۆ زۆر لاوازی هەم لە ڕووی هێزەکەتەوە هەم جەستەت.. لەمەوبەدوا زۆر بخۆ و بەردەوامبە لە ڕاهێنان کردن

وتی و ڕۆیشت منیش بە توندی هەناسەم دەداو بە ڕقەوە سەیریم دەکرد کە چەندە بە لوتبەرزیەوە دەڕوا چاوەکانم دەگێڕا بۆ ئەوەی شتێک ببینمەوە تا بیکێشم بە سەریدا و لە کۆڵی کەمەوە بەڵام هیچیوای لێ نەبوو بۆیە ناچار وازم هێنا

" گـوڵـی دڵـڕفـێـن " ✔Where stories live. Discover now