𝖯𝖠𝖱𝖳 ~ 𝟪

95 21 137
                                    



جیسونگ: هەرکەسێک بزانێت ئێمە کێین ئەوا بە ئەگەری لە سەدا سەت ناژیت.. پێتوایە ڕێگە دەدەم بێ سودێکی وەک تۆ بژیت؟

بە گاڵتەجاریەوە وتم و چەکەکەم ئامادەکرد تاکو بیتەقێنم ئەویش قاچەکانی کەوتە لەرزین ، گەمژە هیچە پێی وایە کێیە تاکو من فریوبدات؟!















𝑹𝒚𝒐𝒏𝒈

دوای خوێندنێکی زۆر گەدەم دەستی کرد بە دەنگە دەنگ و هاواری دەکرد لە برسا

چومە چێشتخانەکە هیچی وای لێنەبوو تاکو گەدەمی پێ پڕ بکەم ناچار چاکەتێکم لەبەر کرد و کڵاوەکەم لەسەر کرد و پێڵاوەکانیشم لە پێ کرد ڕۆیشتمە دەرەوە






دوای کڕینی سوکە ژەمێک و هەندێ شتیتر بڕیارمدا بگەڕێمەوە ، دونیا بە جۆرێک بوو کەشەکەی خۆش و دڵڕفێن بوو هەناسەیێکم هەڵمژی و بەردەوامیم دا بە ڕۆیشتنم بۆ بەشە ناوخۆییەکەم لەناکاو گوێم لە شتێکی نامۆ بوو لە کۆڵانێکی تاریک و چۆڵ ویستم فەرامۆشی بکەم بەڵام گوێم لە پاڕانەوەی کەسێک بوو ، ههـ بۆچی وا دەپاڕێتەوە ئایا فریشتەی ڕوح کێشانی بینیوە یان چی؟ بەرەو دەنگەکە ڕۆیشتم تاکو بزانم کێیە و ئاخۆ پێویستی بە یارمەتیە یان نا

برۆکانم گرژ کرد و سەیری ئەو دوو پیاوەم دەکرد یەکێکیان لەسەر چۆک دانیشتبوو قاچی ئەویتری گرتبوو و دەپاڕایەوە ئەویش چەکی ڕاگرتبوو لەسەر نێواچاوانی ، شۆک بووم بەمە و چاوەکانم فراوان بوو.. چۆن یارمەتی بدەم؟ ئاوا لێ بگەڕێم و بڕۆم یان یارمەتی بدەم؟ بەڵام من چیم پێ دەکرێت؟ دەترسم خۆشم توشی کێشە ببم

لەگەڵ مێشکم گفتوگۆمان دەکرد لەناکاو بیرکردنەوەکانم پچڕان کاتێ گوێم لە دەنگی تەقە بوو.. ئەو تەقەی کرد و پیاوەکەی کوشت!

ئەو شتانەی کە کڕیبونم لەدەستم کەوتن و دەنگێکم لەدەم دەرچوو و دەستم لەسەر دەمم دانا و بە شۆکەوە سەیری دیمەنەکەم دەکرد لەناکاو ئەویتریان ئاراستەی گۆڕی بۆ سەر من کاتێ دەنگێک لەمنەوە دەرچوو گوێی لێبوو برۆکانی گرژ کرد و بە تیژیەوە سەیری دەکردم و گوێم لێبوو وتی

جیسونگ: بە نەفرەت بیت ئێستا کاتی تۆیە؟

بە ترسناکی وتی

بە سەیرکردنەکانی ئەو دوو ئەوەندەیتر ترسەکەم زیادی کرد و قاچەکانم توانایان نەما و خەریک بوو بکەوم بەڵام کە بینیم ئەو بە هێواشی بەرەو من دێت خێرا هێزم دایە بەر خۆم و ڕامکرد تا توانیم






زوو زوو سەیری دواوەی خۆم دەکرد ئەو نەفرەتیەش هەر دوام دەکەوت بەڵام کەمێک دوور بوو

" گـوڵـی دڵـڕفـێـن " ✔Where stories live. Discover now