𝖯𝖠𝖱𝖳 ~ 𝟨

73 18 1
                                    



𝑹𝒚𝒐𝒏𝒈

دوای ئەوەی ئەمڕۆ گەڕامەوە بەشە ناوخۆی وانەکانم خوێند وەک هەموو جارێک سەر ئێشەم گرت لەگەڵ زۆری خوێندن لەبەر ئەوەی ئەو قوتابخانەی ئێستا من لێی دەخوێنم قوتابی زیرەکی زۆرە ئەوەش منی زیاتر بە پەرۆش کردوە بۆ یەکەم بوون بەسەریاندا

لە گەرماو هاتمە دەرەوە و ڕۆیشتمە لای دۆڵابی جلەکانم شۆڕتێکی کورتم دەرهێنا کە درێژیەکەی تا سەر ئەژنۆکانم بوو لەگەڵ بلوزەکەی و ڕەنگیان سپی بوو قژم وشک کردەوە و بەسەر شانەکانمدا بەرم دایەوە

هەرکە ویستم بڕۆمە سەر جێگاکەم هەستم کرد کە کەسێک لەبەر دەرگای ژوورەکەمە دواتر لەدەرگایدا و منیش ڕۆیشتم تاکو بیکەمەوە

هەرکە کردمەوە بەر لەوەی ڕوخساری ئەو کەسە ببینم ڕێک کەوت بەناو باوەشمدا منیش بە شۆکەوە ئەو گرتەوە سەرەڕای ئەوەی زۆریش قوڕس بوو ئەو بە پچڕ پچڕی و دەنگێکی نزمەوە وتی

فیلێکس: بـ بمبە ژوورەوە.. خـ خێرا

بە حاڵ تاکو ئەوەندەی وت منیش هەر لەو شۆکەدا بووم و لە شوێنی خۆم وشک ببووم بەڵام ئەوەی زیاتر منی شۆک کرد ئەوە بوو هەستم بە تەڕی کرد دواتر سەیرم کرد جلە سپیەکەم هەمووی سوور بوە چاوەکانم فراوان بوو و لەگەڵ هاوارەکەی ئەو کوڕە ڕاچەڵەکیم

فیلێکس: گوتم خێرا

بە هاوارەوە وتی و منیش بە سەرلێشێواوی ئەوم هێنایە ژوورەوە و لەسەر قەنەفەکان دامنیشاند و سەیرم کرد ئەو قۆڵی بریندارە پێدەچوو فیشەکی بەر کەوتبێت بەڵام فیشەکەکە نەچوبۆوە ناو قۆڵی بەڵکو برینداری کردبوو ، ئای خوایە من توشی چیبوم ئێستا چیبکەم؟ بینیم کە چۆن هەناسەی توند بووە.. چی ئەگەر مرد؟ ئایخوایە کەسێک لای من بمرێت؟ ئەوکاتە... ئەوکاتە من تاوانبار دەکرێم بە کوشتنی؟

بڕیارمدا ئەوەندەی لێی دەزانم یارمەتی بدەم و چارەسەری بکەم.. بەخێرایی لە بەشە ناوخۆی دەرچوم و ڕۆشتمە دەرمانخانە و هەموو ئەو پێداویستیانەم هێنا کە پێویستن و دوای دانی پارەکە بەخێرایی گەڕامەوە و چومە ژوورەوە بینیم هێشتا بێ هۆشەو خوێنی زیاتری لێ ڕۆیشتوە لەسەر چۆک لە پێشی دانیشتم و بە ناچاری چاوەکانم داخست و جلی بەشی سەرەوەیم داکەند.. تکایە توشی چیبووم ئێستا ئەو بێ جلی بەشی سەرەوەیە

چۆن چاوەکانم بکەمەوە؟ چاوەکانم داخستبوو سەرم داخستبوو لەناکاو ئەو کەمێک کۆکی بۆیە بە شڵەژانەوە چاوەکانم کردەوە و بێ گرینگیدان بەوەی کوڕێک لە ژوورەکەمە و وە بێ جلی بەشی سەرەوەی دەستم کرد بە چارسەرکردنی

یەکەمجار برینەکەی قۆڵیم پاک کردەوە دواتر دەرمانم خستە سەری جوان پێچام دوای ئەوە تەواو بوم و جلەکانیم هەڵگرت و بردم شۆردم و هەڵمخست و خوێنەکەی ئەوێم پاک کردەوە و دوای ئەوانە لە دیار ئەو دانیشتم و چاوەڕێ بووم تاکو بەهۆش دێتەوە















" گـوڵـی دڵـڕفـێـن " ✔Where stories live. Discover now