part 1

1.2K 138 140
                                    

ڕینا کچێکی نزیک 18 ساڵە بە تەنیا لەگەڵ باوکیدا دەژی هەر لە منداڵیەوە دایکی مردووە و باوکی خۆی سەرپەرشتی کردووە

باوکی ڕینا; دەبێت بڕۆیت بۆ ئەو قوتابخانەیەی کە من دەیڵێم 

ڕینا; بەڵام من نامەوێت بچم ئەوە ژیانی خۆمە و خۆم بڕیاری لەسەر دەدەم کە چیم دەوێت و چی بکەم

باوکی ڕینا; پێش هەموو شتێک  من باوکتم و چاکەی تۆم دەوێت وە کە من گووتم دەبێت بچیت واتا دەبێت بچیت

ڕینا; بەڵام باوکە.......
Rina POV🌸

دواتر باوکم لە باوەشی کردم و دەستی       .
    بەسەرم دادەهێناو گوتی........                       

کچەکەم خۆت دەزانی کەوا من تەنها نامەوێت لە دەستت بدەم بەهەمان شێوەی دایکتم لە دەستدا وە تۆ تاکە کەسیت کە هەمبێت لەم ژیانەدا

ڕینا ; باوکە تکایە  غەمبار مەبە بەڵێن دەدەم کە من لە دەست نادەی بەڵام تکایە تەنها با نەچم بۆ ئەم قوتابخانەیە من دەتوانم پارێزگاری لە خۆم بکەم بەمشێوەیەی کە هەم

باوکی ڕینا; کچەکەم ئەوەی من دەیزانم تۆ نایزانی

ڕینا ; چی نازانم من هەموو شتێک دەزانم

باوکی ڕینا ; ئەوە تەنها سەرەتایەکە کچە جوانەکەی خۆم کە چوویت بۆ ئەم قوتابخانەیە وردە وردە خۆت هەموو شتێکت بۆ دەردەکەوێت (لە دڵی خۆی وای دەگوت)

ڕینا ;  باوکە باوکە..... گوێت لێمە

باوکی ڕینا ; ئاهـ .. بەلێ  بەیانی کاتژمێر 3 ئامادەبە بەڕێدەکەویت وە من کەسێکت لەگەل دەنێرم کە ڕێنمویت بکات وە پارێزگاریت لێبکات تا دەگەیتە قوتابخانەکەت

Rina pov🌸

هیچ قسەیەکم نەکرد چونکە  هەر کاتێک کە  من شتێکم نەوێت بە رەقی رەتی دەکەمەوە کە سەری نەگرت ئینجا سیستەمە سیاسیەکەی خۆم دەگۆڕم بۆ نەرم خۆم غەمبار دەکەم و دەگریم بەلام ئەمجارە هیچیان سەری نەگرت لەگەڵ باوکم
کەواتە بە هیچ شتێک پەشیمان نابێتەوە لە     بڕیارەکەی  ئایە ناچارم بچم بۆ ئەم قوتابخانە نەفرەتییە!! .....

رینا ; باش بەلام سەرەتا  دەمەوێت هانا ببینم

هانا کچی پوری ڕینایە و لەلەمنداڵیەوە بەیەکەوە گەورەبوون وەک دوو خوشک وان  

باوکی ڕینا ; کچم ئامادەی ....

ڕینا ; ئا ..... یەک خولەک ئەوە هاتم ئۆی خوایە گیان ئەمە چییە ئەوەندە قورسە
( بە هەناسە بڕکێوە )

باوکی ڕینا ; کچەکەم ئەو جانتا گەورەیەت بۆ چییە دەتەوێت هەموو ژوورەکەت لەگەڵ خۆت ببەیت

ڕینا ; نا تەنیا کەمێک شتی پێویستە

باوکی ڕینا ; کوا بزانم چیت تێکردووە

ڕینا ;  شتێکی وانییە باوکە وازبێنە

باوکی رینا ; ئەو چیت کردووە کچەکەم دوکانەکەت تاڵانکردووە ئەو هەموو جپسەت بۆ چییە

ڕینا ; هەر بۆ ڕێگاکەمە ئەی چی بخۆم ئەوکات

باوکی ڕینا ; بێخەم بە ئەوانە کۆتا دانەن کە بیخۆیت لەوێ دەستت ناکەوێت

ڕینا ; وانەلێی ئەی چیبکەم ؟

باوکی ڕینا ; بەڵێ،شتی بەسوود

ڕینا ; ئێستا زیاتر ڕقم لەو قوتابخانەیە

باوکی رینا ; چەندی دەتوانی ڕقت لێیبێت ئێستاش بابڕۆین بۆ لای هانا با دوانەکەویت بۆ گەشتەکەت

ماڵی پوری ڕینا

ڕینا ;سڵاو پورێ چۆنی

پوری ;  سلاو شەیتانی بچوک ئەی تۆ چۆنی

ڕینا ; تا ئێستا باشم بزانم دواتر چۆن
دەبێت ئەی کوا ئەو زۆربڵێیە

پوری;  وا لە ژوورەکەی خۆیەتی

ڕینا ;هانا هانا لە کوێی ( بە بەرزیەوە بانگی دەکرد )

هانا ; لێرەم لێرەم بەس بێدەنگ بە خەریکی خانووەکە دەڕوخێنی

ڕینا ;کێشە نییە تۆ دەکەویتە ژێریەوە و ڕزگارم دەبێت لە دەست بێزارکەرێکی وەک تۆ


هانا; چەند حەزدەکەی ئەو ڕۆژە نابینی من لە کۆڵت ببمەوە

ڕینا ; هەواڵێکی ناخۆشبوو

هانا ; بەداخەوە ئیتر وایە ... ئا رینا باوکم گوتی کەوا کاتی ڕۆیشتنت هاتووە و پێویستە بڕۆیت ئایە هاتووی بمبینی .. زۆر بیرت دەکەم

ڕینا ; جا کێ گوتی کە دەڕۆم

لای باوکی ڕینا و ئەوانی تر

باوکی هانا;  ئایە براکەم تۆ دڵنیای لەو بڕیارەی داوتە

باوکی رینا  ; بەڵێ خۆت دەزانی کە جارەی ترم نییە  وە ئێستاش کاتی ڕۆیشتنە وا دەچم بانگی دەکەم پێویستە بەڕێکەوێت ...

هانا; بەسەرسورمانیەوە چیی مەبەستت چییە!!

ڕینا ; سەیری ئەم جانتا گەورەیە بکە لەگەڵ پەنجەرەیەک لە ژوورەکە و کچێکی یارمەتیدەر

هانا ;  چی مەبەستت مەبەستت !!

ڕینا ; بەڵێ ڕادەکەم

 Do you want to meet me?Where stories live. Discover now