𝖯𝖠𝖱𝖳 ~ 𝟣

201 31 33
                                    










𝑫𝒆𝒗𝒊

بە هەناسە بڕکێوە دەرگاکەم کردەوە یون'م بینی کە بە مۆنیەوە سەیری کردم بەهۆی ئەو زەنگە بچوکەی بە دەرگاکەوە بوو دەنگی هات لە کاتی چوو ژوورەوەم ، وابزانم ئەو توڕەیە
لێوی خوارەوەم گرژ کرد و خۆم داماو کرد

یون: دێڤی تۆ دوا کەوتی

بەبێزاریەوە وتی و منیش کەمێک لێی نزیک بومەوە

دێڤی: بمبەخشە.. کۆتا جارمە

وتم و ویستم بڕۆمە شوێنی جل گۆڕین تاکو جلی کار لەبەر بکەم بەڵام یون وتی

یون: هەموو ڕۆژێک هەمان قسە دەکەیتەوە

بە منگەوە وتی منیش پێکەنینێکی بچوکم کرد دواتر وتم

دێڤی: خۆت دەزانی من بەهۆی قوتابخانەوە کاتی زۆرم نیە.. هەر ئەوەندە فریا دەکەوم

کەمێک جدی بووم لە کاتی قسەکانم ئەویش ڕوخسارە بێزاریەکەی گۆڕا بۆ شێوەیێکی ئاسایی

یون: کێشە نیە زوو جلەکانت بگۆڕە و دەست بەکاربە.. من دەڕۆم

وتی و سەرم جوڵاند دواتر ڕۆیشت منیش جلی کارم لەبەر کرد و ڕۆیشتمە پشت مێزی کاشێری

بەدەم کار کردنەوە بیرم لە یون دەکردەوە
ئەو دڵێکی زۆر میهرەبانی هەیە و کەسێکی هێمن و لەسەر خۆیە وە خاوەنی ئەو کافێیە بچوک و سادەیەیە منیش تەنها لێرە کاری نیوە کاتی دەکەم دوای تەواو بونی قوتابخانە ، ئەو هەم خاوەن کارەکەمە و هەمیش هاوڕێمە لەبەر ئەوەی تەمەنمان جیاوازیێکی زۆری نیە بووین بە هاوڕێ

سەیری مۆبایلەکەمم کرد بینیم دایکم چەندین جارە پەیوەندی کردوە ، زەنگێکم بۆی لێدایەوە و بە زووی هەڵی گرت مۆبایلەکەم بردە بن گوێم بەڵام لەگەڵ دەنگە بەرزەکەی ئەو مۆبایلەکەم دوورخستەوە و چاوەکانم داخست دواتر بردمەوە بن گوێم بە هێمنی وتم

دێڤی: سەرەتا سڵاوێک بکە ئینجا چیت هەیە بیڵێ

دایکم: بۆچی درەنگ وەڵامی پەیوەندیەکانم دەدەیتەوە.. ئەمە ڕەوشتە؟

" ڕوونـاکـی شـەقـامـەکـە " ✔Where stories live. Discover now