𝖯𝖠𝖱𝖳 ~ 𝟦

66 17 87
                                    










بە هێواشی دەڕۆیشتم و سەیری هەنگاو بە هەنگاوەکانم دەکرد ، یون.. تاکەکەس کە لێم تێدەگەیشت تاکەکەس کە دڵنەوای دەکردم کاتێ لە هەستم بە غەمباری و دڵ شکان دەکرد ئەو باشترین کەسی من بوو ، هاوڕێ نا بەڵکو ئەو برایێک بوو بۆ من کە ئامۆژگاری دەکردم گرینگی پێ دەدام وەک چۆن برایێک بۆ خوشکەکەی دەکات

بەڵام ئێستا هەست بە دڵتەنگی دەکەم کاتێ بیرم دەکەوێتەوە کە یون چۆن بیرم لێ دەکاتەوە ئەو وەک دزێک بیرم لێ دەکاتەوە.. ئەمە من شێت دەکات

مادەم یون متمانەی پێم نەبوو وە ئاوا بە ئاسانی گومانی لێکردم کەواتە لێرەوە منیش وا دادەنێم هەر نایناسم

بەردەوام بووم لە سەیرکردنی هەنگاوەکانم تا ئەوکاتەی دوو قاچم بینی کە لەپێشم وەستا منیش وەستام سەر بەرز کردەوە بۆ بینینی ئەو کەسە

هیونجین: سڵاو.. بۆچی وا غەمباری؟

وتی و سەری خۆی نزم دەکردەوە تاکو زیاتر ڕوخسارم ببینێت منیش هیچم نەگوت چاوم لێی سوڕاند و ڕۆیشتم بەڵام ئەو دووبارە هاتەوە پێشم وەستا
ناچار دووبارە وەستام و بە بێزاریەوە سەیریم کرد

هیونجین: فەرامۆشم دەکەیت؟ ئایا لە کارەکەت دەرکرایت؟

ڕستەی کۆتای بە شێوەیێکی گاڵتەجاڕیەوە وت منیش بە توڕەیەوە سەیریم کرد

دێڤی: واز لە قسەی بێمانا بهێنە.. هەر ئێستا ونبە

بە دەنگێکی نزم وتم بەڵام پڕ لە توڕەی ئەویش بەدەنگ پێدەکەنی

هیونجین: سەیری حاڵی خۆت بکە.. من بەڕێزەوە قسەم لەگەڵت کرد و حەزم بەوە بوو پەیوەندیێک لە نێوانمان هەبێت جا هەر پەیوەندیێک بێت.. بەڵام تۆ تەنها وەک لوتبەرزێکی دۆڕاو ڕەفتارت لەگەڵم کرد.. ئەمەش ئەنجام!

دێڤی: مەبەستت چیە لە ئەنجام؟ ڕونتر قسە بکە

بە دەنگێکی نزیک لە هاوارەوە وتم

هیونجین: مەبەستم من هۆکاری ئەوە بوم لە کارەکەت دەرکرایت هەر چەندە نەشمدەویست چونکە هەر کاتێ ویستبام تۆ ببینم ئەوا دەهاتمە ئەوێ بەڵام تاکە ڕێگا بوو بۆ ئەوەی تۆڵەی ئەو ساردی و لوتربەرزیە بکەمەوە

" ڕوونـاکـی شـەقـامـەکـە " ✔Where stories live. Discover now