𝖯𝖠𝖱𝖳 ~ 𝟩

74 20 49
                                    










دێڤی: ئایخوایە پێدەچێت خوشکەکەت زۆر شیرین و ڕووخۆش بێت

وتی و کاتێ فرمێسکی ڕوخساری دەسڕیەوە کە لەگەڵ پێکەنین وای لێهاتبوو

لینۆ: بەڵێ.. ئەو بێتاوان ترین کەسە لەسەر زەوی وە زۆر میهرەبانە.. ئەو چاوەکانی و زەردەخەنەکەشی زۆر جوانە

وتی کاتێ بەدەم خەیاڵ کردنەوە قسەی بۆ دێڤی دەکرد و باسی هاروهاجی خوشکەکەی دەکرد کە بە منداڵی چۆن بوە و چی کردوە

دێڤی: لەوە دەچیت زۆرت خۆشبوێت و گرینگ بێت لەلات

بە هێمنی وتی

لینۆ: ئەو ئامانەتی دایک و باوکمە.. زیاتر لە چاوەکانی خۆم خۆشترم دەوێ.. بەرگە ناگرم کاتێ ببینم خەم دەخوات یان ئازار دەدرێت بەمە شێت دەبم و کۆنتڕۆڵ لەدەست دەدەم ، بەڕاستی گەر ڕۆژێک لە ڕۆژان ببینم کەسێک ئازاریدا ئەوا دوور نیە ئەو کەسە بکوژم نەوەک لێدان یان هەرشتێک

کە باسی کوشتنی کرد دێڤی سەرسام بوو زیاتر ئەوەی بۆ دەرکەوت کە چەندە خۆشی دەوێت و گرینگی و پێدەدات

دێڤی: خۆزگە کەسێکیش هەبوا لە ژیانم وەک تۆ ئامادە بوایە هەمووشتێک بکات لە پێناوم

بە زەردەخەنەیێکی شکاوەوە وتی و یاری بە پەنجەکانی دەکرد لینۆ'ش سەیری کرد

لینۆ: لەمەو بەدوا من هەم تازە ئێمە هاوڕێین ، من هەم تۆ هەم مینهی'ش دەپارێزم

وتی بە زەردەخەنەیێک وایکرد ديڤی'ش زەردەخەنە بکات و دڵخۆش ببێت بەو قسەیە

لینۆ: ڕات چیە بەیانی من و تۆ و مینهی هەموو ڕۆژەکە کات لەگەڵ یەک بەسەر بەرین و دڵخۆش بین و هەموو ناخۆشیەکان لەبیر بکەین تەنها بۆ ئەوکات؟

" ڕوونـاکـی شـەقـامـەکـە " ✔Unde poveștirile trăiesc. Descoperă acum