𝖯𝖠𝖱𝖳 ~ 𝟤

84 22 63
                                    










𝑫𝒆𝒗𝒊

لە ڕێگابووم بەرەو ماڵەوە بەبێزاریەوە ڕێم دەکرد.. ئاهـ لە هەمووشتێک بێزارم هەموو ڕۆژێکم وەک یەکە
ژیانم هەمووی دوبارەیە و هیچ شتێکی نوێ ڕونادات
هەستم کرد قاچەکانم ئازاریان هەیە تەواوی ئەمڕۆ لەسەر قاچ وەستابوم

بەهەمان شوێندا ڕۆیشتمەوە کە هەموو کاتێک پێیدا دەڕۆم شەقامە تاریکەکە سەرنجم ڕۆشتە سەر ئەو تاکە ڕوناکیە کە لەسەر شەقامەکە هەبوو کەمێک نزیک بومەوە هەستم کرد دووبارە کەسێک لەژێر تاکە ڕوناکیەکەیە لەسەر کورسیەکە دانیشتوە
ئۆهـ دووبارە هەمان کەس؟ ئەو هەموو ڕۆژێک چی دەکات لێرە؟

کەمێک سەرنجی ئەومدا ئەمجارە ئەویش سەیری کردم بەڵام بۆ ماوەیێکی کورت چاوەکانمان جێگیر بوو دواترسەرنجم خستەوە سەر هەنگاوەکانم و بەردەوام بووم لە ڕۆیشتن






هەرکە گەڕامەوە ڕۆیشتمە ژوورەکەم و جانتاکەم فڕێدا سەر سیسەمەکە و پاڵکەوتم و چاوەکانم بۆ ماوەیێک داخست

ئاهـ گەیشتمە کۆتای هەفتە تاکو پشویێک بدەم.. پشوی چی گەر قوتابخانەش نەبێت ئەوا هەر دەبێت بڕۆمە کافێکە و کار بکەم
لە دەرگای ژوورەکەم درا

دێڤی: وەرە

بە ماندوی وتم و هەناسەیێکم دایەوە

سۆهی: دایکم دەڵێ بابێتە خوارەوە نان ئامادەیە

دێڤی: پێی بڵێ زۆر ماندووە ئێستا دەخەوم دواتر گەر برسیم بوو هەڵدەستم شتێک دەخۆم

سۆهی ڕۆیشت و دەرگاکەی لە دوای خۆی داخستەوە منیش هەڵستام و گەرماوێکم کرد و ڕێک ڕۆیشتمە سەر جێگاکەم تەنانەت لە ماندویێتیان نەمزانی چۆن خەو کەوتە چاوەکانمەوە











دێڤی بە هێواشی چاوەکانی کردەوە بە ئارامیەوە چاوی گێڕا دواتر دەستی برد بۆ مۆبایلەکەی سەیری کاتژمێری کرد تاکو بزانێت چەندی ماوە بۆ ڕۆیشتنی بەڵام چاوەکانی فراوان بوون کە زانی درەنگ کەوتوە
بەخێرای هەڵستا و جلێکی ئاسای پۆشی و بێ نانخواردن لەماڵ ڕۆیشتە دەرەوە

تەواوی ڕێگاکە بە ڕاکردن دەڕۆیشت و لەکۆتایدا گەیشت بەڵام ترسی لە یون هەبوو کە دووبارە پێی بڵێت دوا کەوتوی ، ناچار بە هێمنی ڕۆیشتە ژوورەوە و بینی یون خزمەتی کڕیارەکان دەکات دواتر سەرنجی ڕۆیشتە سەر ئەو

یون: دێڤی خێراکە خۆت بگۆڕە و وەرە.. من دەڕۆم

" ڕوونـاکـی شـەقـامـەکـە " ✔Where stories live. Discover now