𝖯𝖠𝖱𝖳 ~ 𝟤𝟢 " 𝖳𝗁𝖾 𝖤𝗇𝖽 "

105 22 188
                                    










ئەو ڕوخساری لە سەدا هەشتا پلە گۆڕا
دواتر من نەمتوانی پێکەنینەکەم ڕابگرم دەستم کرد بە پێکەنین

هیونجین: وامەزانە باوەڕم کرد

بەبێزاریەوە وتی

دێڤی: گەر باوەڕیش نەکەیت من ڕێگە نادەم نزیک خوشکەکەم بکەویتەوە

بەگاڵتەوە وتم

هیونجین: ئەمە لەدەست تۆ نیە بەڵکو خۆی بڕیار دەدات.. کیم سۆهی!

هاواری ناوی کرد و ئەویش ئاوڕی بۆمان دایەوە چاوەکانی ئەویش وەک ئەوانەی هیون گەشایەوە

ئەو باڵندە ئاشقانە

بەرەو لامان هات

دێڤی: سۆهی گەر منیش ڕێگە بدەم تۆ بەو کوڕە گەمژەیە ڕازی دەبیت تاکو ژوان ببەستن؟

بە چاو بە سۆهی'م وت کە بڵێ نەخێر گەرنا دەبم بە گاڵتەجاڕی سەر دەمی هیونجین

سۆهی: تۆ تێکەڵ بە ژیانی ئێمە مەبە خاتوو دێڤی.. بەڵێ بۆ نا

شۆک بوم بەو وەڵامە بێ شەرمانەی ئەو
هیون بە پۆزێکی زۆرەوە سەیری منی دەکرد

دێڤی: ڕات چیە ئەمانە بە دایکم بڵێم؟

برۆیێکم بەرز کردەوە سۆهی'ش ڕوخساری تێک چوو ڕێک ئێمەی جێهێشت



































« دوای ساڵێک »



دوای تەواو بونم لە کار بەرەو ماڵەوە دەڕۆیشتم لەناکاو قاچەکانم منیان بۆ ئەوێ برد

شەقامەکە

بڕیارمدا بەوێدا بڕۆم
لەگەڵ هەر هەنگاوێک کۆمەڵێک یادەوەری خۆش و ناخۆشم بینی

دواتر سەرنجم ڕۆیشتە سەر کورسیەکە کە کەسێکی لەسەر دانیشتبوو!

ئۆهـ ئەو کوڕە!
ئەو ئێستا هاوڕێمە وە زوو زوو دێتە ئێرە

" ڕوونـاکـی شـەقـامـەکـە " ✔Where stories live. Discover now