𝖯𝖠𝖱𝖳 ~ 𝟣𝟦

66 18 81
                                    










بە ڕاکردن گەڕامەوە ماڵەوە دەرگاکەم کردەوە و بەرەو هۆڵەکە ڕۆیشتم دواتر ویستم بڕۆمە سەرەوە بەڵام دەنگی سۆهی منی وەستاند

سۆهی: هاتیتەوە؟ بۆچی وا دڵخۆشیت؟

بە پەرۆشەوە کۆتای وت

دێڤی: لە ڕاستیدا لـ.. ئـ هیچ نیە تەنها هەست بەباشی دەکەم

ویستم دڵخۆشیەکەم بشارمەوە
هەر بەڕاستی خەریک بوو دەربارەی لینۆ پێی بڵێم
نەخێر دەبێت ئاگادار بم ئەو وتی بەکەس نەڵێم

ئەوم جێهێشت و دوبارە ڕامکرد و بەرەو ژوورەکەم چووم دەرگاکەم بە هێزەوە کردەوە و دواتر دامخستەوە
خۆم هەڵدایە سەر سیسەمەکەم و سەیری سەقفەکەم دەکرد

لە دڵخۆشی و پەرۆشیان بەتانیەکەم لەخۆم لولدا و ئەولاو ئەولام دەکرد لەسەر جێگاکەم

دێڤی: ئای خوایە!

بە دەنگێکی نزیک لە هاوارەوە وتم
وەک شێتێک پێدەکەنیم بەڕاستی خۆشم سەرسام بوم بەو ڕەفتارانەم
بەڵام هەر کەسێکیتر بوایە لە جێگای من هەمان شتی دەکرد چونکە زۆر دڵخۆشم

تەنها شەوێک توانی هەموو ئەو دڵتەنگی و بێزاری و غەمباریانەم لەبیر بباتەوە
لە ڕاستیدا شەوێک نا.. بەڵکو کەسێک

وە لە هەمووی دڵخۆشکەر تر ئەو.. ماچی کردم!
کاتێ بیرم دەکەوێتەوە دڵم دەست دەکات بە خێرا لێدان

ئەو شەوە نەمزانی چۆن خەوم لێ کەوت بەدەم بیر کردنەوە لەوەی ئیتر ئەو گەڕایەوە لام خەوم منی بردەوە لەکاتێکدا تەواوی کاتەکە زەردەخەنەم ون نەدەبوو
















خەریکی نانخواردنی بەیانی بوین
هەموان زۆر سارد بوون بەهۆی ئەوەی تازە لە خەو هەڵستابوون
تاکەکەس کە کەیف خۆش و دەم بە خەندە بوو من بووم
نەمدەویست ئەوان هەست بە هیچ بکەن بۆیە دەمویست دڵخۆشیەکەم بشارمەوە





لەسەر کارەکەم بووم و خەریکی بەڕێکردنی کڕیارەکان بووم وە زۆریش ماندوو بووم
لە ناکاو هەستم بە ئازارێک کرد
دەستم گرت بەسەرمەوە هەر ئەوەندە ئاگادار بووم کە کەوتم و بەرچاوەکانم ڕەش بوون







چاوەکانم کردەوە ئینجا زانیم کە لە نەخۆشخانەم
ئاوڕی ئەولایەم دایەوە بینیم دایکم و ئەوان لەلامن بە نیگەرانیەوە
کە دایکم بینی چاوەکانم کردەوە بانگی دکتۆرەکەی کرد ئەویش هات

" ڕوونـاکـی شـەقـامـەکـە " ✔Where stories live. Discover now