ئەو وەستا لە سەماکردن و بە چاوێکی جدیەوە سەیری دەکردملینۆ: دێڤی.. مـ من.. هەستم بۆتۆ هەیە
بە دەنگێکی نزم و دوودڵیەوە وتی
من نەمزانی کاردانەوەم چی بێت بەڵام زۆر سەرسام بووم و بەو وشەیەلینۆ: من نازانم کەی ئەو هەستانەم بۆ دروست بوو وە گرینگیش نیە ئەوەی ئێستا گرینگە هەستی تۆیە بۆمن
ئەو بە ترسەوە قسەکانی دەکرد وەک ئەوەی ئێستا من قسەی پێبڵێم و لێی توڕە ببم
یانیش هیچ هەستێکم بۆی نەبێت
تەنها هیچ وشەیێک نەدەهاتە سەرم زمانم تاکو بیدرکێنملینۆ: دەزانم ئێستا تۆ سەرسامی بەوەی لەناکاو ئەمەم وت.. بەڵام تکایە کۆتای بە پەیوەندیەکەمان مەهێنە توڕە ببە لێم قسەم پێبڵێ تەنانەت لێشم بدە..
دێڤی: بۆچی دەبێت وابکەم؟ خۆتۆ تاوانێکت ئەنجام نەداوە
من زیاتر شۆک بووم بەو قسانە
بۆچی وا بیر دەکاتەوە من کاردانەوەم بەو شێوەیە دەبێت؟لینۆ: یانی تۆ توڕە نەبویت؟ من وا بیرم کردەوە کە تۆ پێی توڕە دەبیت چونکە ئێمە تەنها هاوڕێ بوین کەچی من سنوری هاوڕێیەتیم بەزاند و لە هاوڕێیێک زیاتر بیرم لەتۆ دەکردەوە
من بەو شێوەیە بیرم لەو نەکردبۆوە تەنها ئەوە دەزانم کاتێ ئەو سەیرم دەکات دڵم دەست دەکات بە خێرا لێدان یان کاتێ پێدەکەنێ یان وەک کەسێکی گرینگی پێدەر دەردەکەوێت ئەوا هەموو ئەوانە وام لێدەکەن هەست بە دڵخۆشیێکی زۆر بکەم لە ناخەوە
بەڵام هەرگیز بیرم لەوە نەکردبۆوە کە ئەم هەستانە تەنها هەستێکی ئاساین یان نالینۆ: ئێستا نا بەڵام کاتێکیتر وەڵامێکی دڵخۆشکەرانەم دەوێت
وتی و دوبارە دەستەکانمی لەسەر شانی خۆیدا دانا و دەستەکەی تریشی سەر کەمەرم و بەردەوام بوو لە سەما کردن لە کاتێکدا من کەوتبومە بیرکردنەوە
![](https://img.wattpad.com/cover/365704018-288-k792840.jpg)
YOU ARE READING
" ڕوونـاکـی شـەقـامـەکـە " ✔
Randomیەکەم و کۆتا بینینمان لەژێر هەمان ڕووناکی بوو ڕووناکی سەر شەقامەکە تێبینی: کۆپی کردن و بردنی چیڕۆکەکانم بە هەموو شێوەیێک قەدەغەیە❗️