𝖯𝖠𝖱𝖳 ~ 𝟪

70 19 114
                                    










دێڤی: نەخێر نەترسام تەنها کەمێک لەناکاو بوو.. بۆچی ئەمڕۆ زوو لێرە تۆم نەبینی؟

وتم و دواتر هەردوکمان دانیشتین

لینۆ: من لە زووەوە هاتم بەڵام کە هەستم کرد تۆ هاتی خۆمم حەشاردا تاکو بترسێنم

وتی و منیش پێکەنیم دواتر ئەو کەمێک ڕوخساری تێک چوو لەناکاو ڕوکەشێکی غەمباری نیشاندا

دێڤی: ئەمڕۆ غەمبار دیاریت.. شتێک ڕوویداوە؟

لینۆ: هیچ شتێک ڕووینەداوە بەڵام من غەمبارم بۆ مینهی

برۆم گرژ کرد

دێڤی: مینهی بۆچی؟

ئەو یاری بە پەنجەکانی دەکرد

لینۆ: من پێتم وت کە ئێمە لەگەڵ ماڵی ماممدا دەژین

سەرم لەقاند

لینۆ: هەستم کردوە ئەوان خراپ مامەڵە لەگەڵ مینهی'ـدا دەکەن ژنی مامم هەموو کارێکی پێدەکات وەک ئەوەی خزمەتکارێک بێت وە کچی مامم ئیون زۆر ئازاری هەستەکانی دەدات مامم ئەو حیلاقەی بەسەرەوە نیە بەڵام ئەوەی زۆر من توڕە دەکات تەنها هیونجینە

هیونجین.. هەستم کرد ئەو ناوەم بیستوە

دێڤی: ئەو کێیە؟ وە بۆچی توڕەت دەکات؟

لینۆ: ئەویش کوڕی ماممە.. وە ئێستا هەستم بەوە کردوە کە چۆن بە چاوێکی پیسەوە سەیری مینهی دەکات دەترسم ڕۆژێک شتێکی بەسەر بهێنێت.. ئیتر هەموان بەو شێوەیەن لەگەڵ خوشکە پاک و بێتاوانەکەم

" ڕوونـاکـی شـەقـامـەکـە " ✔Where stories live. Discover now