مینهی: ئۆهـ بۆستە پورێ با یارمەتیت بدەمبە دەنگێکی هێمن وتی و ڕایکردە لای
ئەو جلە زۆرانەی کە تازە لە جل شۆرەکە هاتبونە دەرەوە مامۆژنی مینهی دەیویست بە تەنها هەڵی بگرێت دواتر مینهی ڕۆیشت و یارمەتیدا
ئەو کچە داماوە تەنانەت سوپاسێکی بچوکیشی وەرنەگر مامۆژنی چاوی لێ سوڕاند و ڕۆیشتە خوارەوەمینهی بەمە دڵگران بوو بەڵام بەسەر خۆی نەهێنا و بەردەوامی دا بە کارەکەی بەدەم گۆرانی گوتنەوە
ئیون: مینهی بێ مێشک!
بە هاوار و توڕەیەوە وتی و بەرەو ڕووی مینهی ڕۆیشت ئەویش سەریسوڕما بەو ڕەفتارەی
مینهی: چی بوە؟
بە کەمێک ترسەوە وتی و ئیون'یش قۆڵی بە توندی گرت
مینهی: چونە دەرەوەم هەیە لەگەڵ هاوڕێکانم وە ئەو جلەی کە ئەمڕۆ بڕیاربوو لەبەری بکەم کەچی تۆ شوشتوتە.. کێ وتی ئەو کارە بکەیت ها؟
مینهی: من نەبوم پـ پورم..
ئیون: بێ دەنگبە دەزانم هەڵەی تۆیە.. تاوانی من چیە کە تۆ لەگەڵمدا دەژیت؟ ئااهـ هیچ حەزم بە چارەت نیە
وتی و جێی هێشت مینهی فرمێسک لە چاوەکانی قەتیس ببوو ئەوەندە جلەی مابوو هەڵی خست بەدەم گریانەوە دواتر ڕۆیشتە خوارەوە و بەرەو ژوورەکەی خۆی و براکەی ڕۆیشت دەرگاکەی داخست
بە هێمنی وەک منداڵێکی بێ تاوان دەستی کرد بە گریان خۆی لە باوەش گرت
ئەوە حاڵی هەموو ڕۆژێکیتی شکانەوە قسە پێوتن ڕسوا کردن لەلایەن ئەوانەوەمینهی دوای ئەوەی دایک و باوکی لەدەستدا لەگەڵ براکەی لەو ژیانە تەنها مانەوە دواتر مامی کە کەسێکی ناودارە لەبەر قسەوقسەڵۆکی خەڵک بڕیاریدا هەردوو منداڵی براکەی لەخۆی بگرێت ئەوان لەبەردەم خەڵکدا باش ڕەفتار دەکەن وەک ئەوەی مام و مامۆژنی وەک منداڵەکانی خۆیان سەیری بکەن بەڵام ئەوان لە ماڵەوە بەو شێوەیە نین
ئەوان زیانیان بۆ هیچ کەسێک نەبوە
مینهی بەردەوام دەیەوێ خۆی بەباش و بێ تاوان نیشان بدات لەلای پوری کە دەکات مامۆژنیەتی بەو شێوەیە بانگی دەکات تاکو کەمێک ڕەفتارەکانیان باشتر بێت لەگەڵی بەڵام ڕوونادات
YOU ARE READING
" ڕوونـاکـی شـەقـامـەکـە " ✔
Randomیەکەم و کۆتا بینینمان لەژێر هەمان ڕووناکی بوو ڕووناکی سەر شەقامەکە تێبینی: کۆپی کردن و بردنی چیڕۆکەکانم بە هەموو شێوەیێک قەدەغەیە❗️