کۆتا بۆکسم لەناو باڵهەڵگرە بچوکەکە دانادێڤی: هیچیتر ماوە؟
بە کەمێک هاوارەوە وتم تاکو دایکم گوێی لێبێت چونکە لە ژوورەوە بوو
دایکم: نەخێر ئێستا منیش دێم
دوای کەمێک دایکیشم هات و ئەوان سەرکەوتنە باڵهەڵگرەکە
تەنها من مابووم سەرکەوم
بۆ کۆتا جار سەیری ماڵەکەمانم کرد کە ئێستا بڕیارە بیگوازینەوە و بۆ هەمیشە جێی بهێڵینسەیری خانوەکەم دەکرد و بۆ ساتێک هەوڵمدا بیرەوەریەکانم بیربخەمەوە
بەڵام من هیچ بیرەوەریێکی خۆشم نەبوو لەو ماڵەدا
سەرەتا باوکم ڕوداوێکی بەسەر هات
دایکیشم وەک ئەوەی نەخۆش کەوتبێت ڕەفتارەکانی لەگەڵماندا خراپ بوون دوای ئەوە باوکم مرد و جێی هێشتین
دوای ئەوە دڵم دەستی کرد بە لێدان بۆ کەسێک
وام هەست کرد ئیتر خۆشبەختی ڕووم لێدەکات
بەڵام لە کۆتایدا ئەو کەسەش ون بوو وەک ئەوەی زەوی قوتی دابێتدایکم: چی دەکەیت؟ خێراکە
سەرکەوتم دوای کەمێک شوفێرەکە دەستی کرد بە ڕۆیشتن بەرەو ماڵە نوێیەکەمان
بەلای شەقامەکەدا ڕۆیشتین ئەو شەقامەی ساتی خۆش و ناخۆشی تۆمار کرد لەنێو مێشکمدا
چاوەکانم لادا لەسەر کورسیەکە
چونکە ئەوم بیر دەکەوێتەوە ئەو کاتانەی لەسەری دانیشتبوو کە منی دەبینی زەردەخەنەی بەڕووم دا دەکرد و وا هەستم دەکرد دڵم دێتە دەرەوە لەلاشەم بە بینینی ئەو زەردەخەنە جوانو دەگمەنەهەستم بە چاوەکانم کرد پڕ بوون هەر زوو سەرم بەرز کردەوە تاکو فرمێسکەکانم نەکەون و کەس نەمبینێت لەبەر ئەوەی هەست بە شەرمەزاری دەکەم
دوای تەواو بونی هەموو کارەکان و یارمەتی دانی دایکم کەمێک چومە لای سۆهی تاکو یارمەتی ئەویش بدەم لە ڕێکخستنی ژوورەکەی
سۆهی خەریکی قەد کردنی جلەکانی بوو منیش بۆیم لەناو دۆڵابەکەی دادەنا لەناکاو دەستی کرد بە قسەکردن
سۆهی: دڵخۆشی بە گواستنەوەی ماڵەکەمان؟
وتی بەدەم کارەکەیەوە منیش وەڵامیم دایەوە هەر بەردەوام بووم لە کارەکەم
دێڤی: هێشتا نازانم.. لالەیێک حەزم نەدەکرد چونکە من لەو خانوەدا گەورە بوم لەلایێکیش ناخۆشی زۆرم بینی
KAMU SEDANG MEMBACA
" ڕوونـاکـی شـەقـامـەکـە " ✔
Acakیەکەم و کۆتا بینینمان لەژێر هەمان ڕووناکی بوو ڕووناکی سەر شەقامەکە تێبینی: کۆپی کردن و بردنی چیڕۆکەکانم بە هەموو شێوەیێک قەدەغەیە❗️