𝖯𝖠𝖱𝖳 ~ 𝟣𝟨

79 18 25
                                    










لینۆ: دێڤی..




لینۆ: من مردووم!

تەنها بە تێنەگەیشتنەوە سەیری ئەوم دەکرد
ئەو مێشکی لەدەست داوە؟

دێڤی: چی؟

ئەو بە غەمباریەوە سەیری کردم

لینۆ: من لە ژیان نەماوم!

پێکەنینێکی بچوکم کرد

دێڤی: خۆ من منداڵ نیم لینۆ.. گاڵتەکانت هیچ هەزەلی نین.. من بە ترس و دڵە ڕاوکێوە وەستاوم تاکو قسەکەت بکەیت کەچی تۆ دەڵێیت.. مردووی؟

بە بڕوا پێ نەکراویەوە وتم

لینۆ: من گاڵتە ناکەم دێڤی

بە جدیەوە وتی

دێڤی: گەمژەی خۆپەرست پێتوایە گەر خۆت جدی بکەی باوەڕت پێ دەکەم؟

ئەو زۆر توڕە دیار بوو
بەڵام ئەوەی لێرە لە هەموو کەسێک زیاتر توڕەترە منم

لینۆ: بوەستە لەو قسانە.. دەڵێم من گاڵتە ناکەم

بە توڕەیەوە وتی

دێڤی: بۆچی خۆت توڕە دەکەیت؟ ئەی وا نیە تۆ لە پێشمی و هەناسە دەدەی و قسەم لەگەڵ دەکەیت؟ مردنی چی بە نەفرەت بیت!!

ئەو نزیک بۆوە لێم

لینۆ: پێت وابوو ئەو ماوەیەی کە دیار نەمابوم لەدەرەوەی وڵات بووم لەگەڵ مینهی؟ نەخێر هەمووی درۆ بوو

وەک شێتێکم لێ هاتبوو نەمدەزانی باوەڕ بەچی بکەم گوێ لە چی بگرم و بیر لە چی بکەمەوە

" ڕوونـاکـی شـەقـامـەکـە " ✔Where stories live. Discover now