𝖯𝖠𝖱𝖳 ~ 𝟣𝟥

139 30 86
                                    










هیونجین وەستا لە پێکەنین و ئاوڕی دایەوە سەیری دێڤی کرد

هیونجین: دێڤی بۆچی سەیری ئەوێ دەکەیت؟

وتی کاتێ سەرنجیدا دێڤی چاوەکانی لە شوێنێک جێگیر کردوە و بە زەردەخەنەوە سەیر دەکات وەک ئەوەی شێت بوبێت

هیونجین: بۆچی زەردەخەنە دەکات؟

لەبەر خۆیەوە وتی بێ ئەوەی کەس گوێی لێبێت
وا بیردەکاتەوە شێت بوە
نازانێ ئەو ئەوکەسە دەبینێت کە پڕ بەدڵ هیوا دەخوازێت بگەڕێتەوە لای بەڵام نازانرێ کەی دەگەڕێتەوە

هیونجین دەستی لەسەر شانی دێڤی دانا ئەویش کەمێک ڕاچەڵەکی و سەیری هیونجین'ی کرد

هیونجین: تۆ باشی؟

بە گومانەوە وتی
دێڤی کەمێک شڵەژا و چاوەکانی گێڕا و دواتر سەیری هیونجین' ی کردەوە

دێڤی: هیونجین تۆ و ئیون سۆهی بگەڕێننەوە ماڵەوە وە پێی بڵێن کارێکی هەبوو بۆیە ڕۆیشتە شوێنێک

وتی و ڕایکرد بێ ئەوەی ئیون و سۆهی بزانن
ڕێگەی بە هیونجین نەدا قسە بکات و ڕایکرد

هیونجین: ئەو کچە چیەتی؟

بە نەزانینەوە سەری بادا و ڕۆیشتەوە لای ئەوان
سۆهی برۆی گرژ کرد کاتێ هەستی بەوە کرد دێڤی لەوێ نەماوە

سۆهی: دێڤی لە کوێیە؟

پرسیاری لە هیونجین کرد

هیونجین: لەوە دەچوو زۆر پەلەبێت بۆیە ڕۆیشت وە وتی کە تۆ بگەڕینینەوە

سۆهی سەری بەباشە جوڵاند دواتر وتی

سۆهی: نازانی چ کارێکی هەبوو؟

هیونجین: نەخێر هیچی نەگوت.. نیگەرانی مەبە دواتر دەگەڕێتەوە با سەرەتا تۆ بگەڕێنینەوە ماڵەوە ئەوکاتە ئێمەش دەڕۆین

✔ " ڕوونـاکـی شـەقـامـەکـە " Where stories live. Discover now