𝑫𝒆𝒗𝒊فرمێسکەکانم سڕیەوە بەدەم هەنسکی بچوکەوە ڕێم دەکرد دەستم لەسەر دڵم دانا.. ئازاری هەیە!
من خۆم بینیەوە لەسەر شەقامەکە ئەو شەقامە وەک ناخم تاریک و بەتاڵە هەرگیز حەزم بەو شەقامە نەبوە
بەڵام لەمڕۆوە بڕیارم گۆڕی وا هەست دەکەم لێرە دەتوانم بە ئاسانی هەناسە بدەم
ئاسودەم لێرەکەواتە لەمڕۆوە ئێرە دەبێتە شوێنی دڵخوازم
ئەوەندە قاچەکانم ماندوو بوو چیتر توانای وەستانم نەمابوو بۆیە بڕیارم دا بڕۆم لەسەر کورسیەکە دابنیشمبەڵام بەداخەوە هەمان کوڕ دووبارە لەوێیە
بێ گرینگیدان ڕۆیشتم و لەسەر هەمان کورسی لە تەنیشتی دانیشتم بەڵام نێوانێکی زۆرمان هەبوو ئەو سەیرێکی منی کرد بەڵام بێ ئەوەی من سەیری بکەم هەستم بەوە کردهەستم بەوە کرد ئەو زۆر سەیرم دەکات و چاوەکانی لەسەرم لانادات.. ئایا ئەو هەر خۆی وا بێشەرم و سەرسەریە یانیش..
نائاسودەیە بەبونی من؟
لەوانەیە نائاسودە بێت چونکە ئەو هەمووکاتێک لەهەمان شوێن دانیشتوە کەواتە منیش شوێنەکەیم لێ داگیرکردوە و ئەوی بێزارکردوە ، بەبێ ئەوەی سەیری بکەم بە ساردی وتمدێڤی: تکایە هەست بە ناڕەحەتی مەکە.. وای دابنێ من لێرە نیم
ئەو هەر بێدەنگ بوو چاوەڕێ بووم قسەیێک بکات بەڵام نەیکرد ، دوای ماوەیێک لەو کەشە بێدەنگە کوڕەکە لە شوێنی خۆی هەڵستا و ویستی بڕوات بەڵام وەستاندم
دێڤی: دەزانم بونی من لێرە بێزارت دەکات.. کێشە نیە تۆ لە شوێنی خۆت دابنیشەوە من دەڕۆم
بێ ئەوەی چاوەڕێ قسەیێک یان وەڵامێک لەو بکەم ئەوێم جێهێشت
تەنانەت ئەو نەناسراوەش بە بونی من لەوێ نائاسودە بووناچار گەڕامەوە ماڵەوە.. ماڵەوە؟ تەنها بە وشە ماڵە نەوەک ڕەفتار و کردارەکان ئەوە ماڵ نیە بەڵکو دۆزەخێکە بۆ من کە دەبێت بەرگەی بگرم بەڵام نازانم تاکەی.. وشەی ماڵ و خێزان لەو خێزانەی ئێمە ناوەشێتەوە بەڵکو لەو خێزانانە دەوەشێتەوە کە ، دڵخۆشن ، بەختەوەرن ، بونی سۆز و خۆشەویستی ، ئارامی و هێنمی ، دڵدانەوە و ئاسودەی ، گرینگی پێدان و.. لە هەمووی گرینگتر ئەو هەست و سۆزەی دایک و باوک هەیەتی بۆ ڕۆڵەکەی
من هەرگیز گلەیی لە باوکم ناکەم ئەو باشترین و نایابترین کەسی ژیانم بوو بەڵام دایکم نا.. من گلەیم لەو هەیە ئەو زۆر ئازارم دەدات
ئازاری جەستەی نا بەڵکو دەرونی.. ئەو دەرونم ئازار دەدات
ВЫ ЧИТАЕТЕ
" ڕوونـاکـی شـەقـامـەکـە " ✔
Разноеیەکەم و کۆتا بینینمان لەژێر هەمان ڕووناکی بوو ڕووناکی سەر شەقامەکە تێبینی: کۆپی کردن و بردنی چیڕۆکەکانم بە هەموو شێوەیێک قەدەغەیە❗️