𝖯𝖠𝖱𝖳 ~ 𝟣𝟧

68 20 96
                                    










دێڤی: هیونجین چیتە؟ بۆچی وادەکەیت؟

بە شۆکەوە وتم تەنانەت چاوەکانی منیش پڕ بوون لە فرمێسک دوای بینینی کوڕێک کە بەو شێوەیە دەگریت لەبەردەمم

هیونجین: تکایە ڕقت لێم نەبێت تکایە

سەری داخست بوو دەگریا
دەستەکانم دەلەرزین دڵیشم هەروەها
دەترسام شتێک ڕوویدابێت

دێڤی: باسی کە چی بوە؟ تکایە لە مەراقا مەمهێڵەوە

کەمێک خۆم توڕە کرد
ئەوانە کێشەیان چیە؟
بۆچی وادەکەن؟ لینۆ و هیونجین چ شتێکتان شاردۆتەوە کە بەو شێوەیە حاڵتان خراپ بووە؟
خوایە گیان بە بیستنی ئەو شتانەی کە لێمیان شاردۆتەوە شتێکی خراپ نەبێت کە دڵم بەرگەی نەگرێت

هیونجین: دێڤی بەڵێن بێ بەیانی هەموو شتێکت بۆ باس بکەم.. ئەمشەو ناتوانم بەڵام بەیانی دەربارەی هەموو ئەو شتانە قسەت لەگەڵ دەکەم کە تۆ نایان زانیت

خەریک بوو لە توڕەیا قسەیێکی ناخۆش و ڕەقی پێ بڵێم

دێڤی: من بە چی دەزانیت ها؟ من گاڵتەم؟ بۆچی قسەکانت بە جوانی ناکەیت و بوەستیت لە خۆ هێنان و بردن؟!

بە توڕەیەوە وتم و ئەویش بە شەرمەزاریەوە سەیری کردم

هیونجین: من ئێستا دەڕۆم.. تۆش بگەڕێوە ماڵەوە

وتی و ڕۆیشت ویستم بە هەموو دەنگم هاوار بکەم و قسەی پێبڵێم بەڵام شوێنەکە هی ئەوە نەبوو بۆیە توڕەیەکەم لە ناخمدا هێشتەوە













بە توڕەی دەرگاکەم کردەوە و بە توندی دامخستەوە دواتر ڕۆیشتمە ژوورەکەم بە هەمان شێوە دەرگاکەم بە توندی کردوە و داخستەوە

لە ناوەڕاستی ژوورەکەم وەستابووم و هەناسەیێکی قوڵم هەڵمژی و دامەوە کە پڕ بوو لە هەڵچوون و توڕەیی

دواتر بە ماندووی پاڵکەوتم و ڕوکەشە توڕەکەم گۆڕا بۆ دڵتەنگی و غەمباری

تکایە با شتێک ڕووینەدابێت کە نەتوانم بەرگەی بگرم و ئازارێکی زۆرتر بچێژم
من چیتر توانام نەماوە خوایە گیان با ئەمە نەبێت
بەڵام گەر بیری لێ بکەیتەوە سەیری هیونجین'ت بکردبا کە چۆن دەگریا
بۆچی لەناکاو بەو شێوەیە دەستی کرد بە گریان؟
دەبێت شتێکی زۆر خراپ بێت!

" ڕوونـاکـی شـەقـامـەکـە " ✔Where stories live. Discover now