𝖯𝖠𝖱𝖳 ~ 𝟣𝟣

80 20 108
                                    










دێڤی: بۆچی دەنگت بەو شێوەیەیە؟

بە نیگەرانیەوە وتم دەترسم شتێک ڕوویدابێت

هیونجین: دەنگم؟ نەخێر دەنگم کێشەی نیە تەنها کەمێک نەخۆشم

هەناسەیێکی ئاسودەیم دایەوە
وەک ئەوە نیە پێم خۆشبێت نەخۆشە بەڵام ترسام شتێکی خراپ ڕوویدابێت

هیونجین: دەبینم کچە لوتبەرزەکەمان پەیوەندی پێوە کردم

دەستی کردەوە بە گاڵتە بێماناکانی

دێڤی: قسەی بێ مانای مەکە.. من چەند جارێک پەیوەندیم بە لینۆ'وە کرد هەڵی نەگرت دواتر مینهی ئەویش بەهەمان شێوە دواتر بۆتۆم کرد تاکو بزانم بۆچی هەڵی ناگرن کێشەیێک هەیە؟

ئەو بێدەنگ بوو

دێڤی: هیونجین بۆچی قسە ناکەیت؟ تۆ من دەترسێنیت

بە ترسەوە وتم
ئەو بۆچی بێدەنگ بوو؟

هیونجین: دێڤی.. ئەوان دوێنێ کۆریایان جێهێشت

بە دەنگێکی غەمباریەوە وتی

دێڤی: چی؟

هیونجین: لەناکاو بڕیاریاندا ئێرە جیبهێڵن.. لینۆ وە مینهی هەردووکیان ڕۆیشتن

دێڤی: ئایا ئەمەش یەکێکە لە گاڵتە بێتامەکانت؟

بە توڕەیەوە وتم

هیونجین: وا دەیبینی جدی قسە دەکەم بۆچی دەبێت گاڵتە بکەم؟

ئەویش کەمێک توڕە بوو

دێڤی: باشە بۆچی ئەوان ئێرەیان جێهێشت؟ بۆچی لینۆ هیچ شتێکی نەگوت.. ناتوانم باوەڕبکەم ئەو ڕۆیشت بێ وتنی یەک وشە

" ڕوونـاکـی شـەقـامـەکـە " ✔Where stories live. Discover now