𝖯𝖠𝖱𝖳 ~ 𝟣𝟩

68 18 82
                                    










خاتوو لی: مینهی ئەو لە باخچەکەیە بڕۆ لای دەی

بە دڵخۆشیەوە وتی و ئەویش بە نادڵیەوە ڕۆیشتە ئەوێ

ڕۆیشت و بینی کە ئەو لە باخچەکە لەسەر کورسیێک دانیشتوە.. بەڵام چ دانیشتنێک
قاچی لەسەر مێزی ناوەڕاستی باخچەکە داناوە و پشتی داوە بە کورسیەکە
هەر بە دانیشتنەکەی دەتزانی ئەو چۆن کەسێکە

ئەو هەستی بەوە کرد مینهی هات بۆیە هەڵستایەوە و بەبێ هەستیەوە سەیری مینهی کرد
مینهی'یش بە شەرمەوە دانیشت و سەری داخست و سەیری ئەو کوڕەی بەردەمی نەدەکرد

کوڕەکە: کەوایە تۆ ئەو کەسەی کە هاوسەرگیری لەگەڵدا دەکەم.. هممم خراپ نیە

کۆتا وشەی بە گاڵتەوە وت و بە نیگایێکی سەیرەوە سەیری دەکرد

کوڕەکە: ناوت چیە؟

بە ساردی وتی و چاوەڕێی وەڵام بوو
مینهی'ش بەزۆر سەری بەرز کردەوە و سەیری کرد

مینهی: ناوم مینهی'ـیە

بە دەنگێکی نزم و لەسەر خۆوە وتی

کوڕەکە: باشە مینهی.. منیش چانگبین'ـم

وتی و بە زەردەخەنەوە سەیری کرد بەڵام زەردەخەنەیێکی ئاسای نا بەڵکو هەر وەک یەکەمجار












مینهی کەوتبۆوە بیر کردنەوەیێکی قوڵ لەو کوڕە
بەسەر پەیژەکاندا ڕۆیشتە سەرەوە و دواتر ژوورەوە
دەرگاکەی لە دوای خۆیەوە داخست و بە هێواشی لەسەر زەویەکە دانیشت

مێشکی ناتوانێ بوەستێت لە بیرکردنەوەی ئەو قسەیەی کە چانگبین پێی وت

' من لە ژیانمدا تەنها لەگەڵ هاوڕێکانم ڕامبواردووە هیچ شتێک لە بارەی خۆشەویستی و هاوسەرگیری نازانم ، بۆیە گەر دەتەوێت دەتوانی پەشیمان ببیتەوە گەرنا دواتر پەشیمان بونەوە نیە و گلەیی لەو ژیانەکە نەکەی کە تیایدا لەگەڵ من بەسەری دەبەیت '

ئەوکاتە هەموو قسەکانی بە ئاگاداریەوە پێ وت
بەڵام ئێستا مینهی چیبکات؟
گەر بەوان بڵێت ڕازی نیە ئەوا دونیای بەسەردا کاوڵ دەکەن و براکەی توشی کێشەیێکی گەورە دەکات
ناچار دەبێت هەموو ئەوانە قبوڵ بکات کە دێنە پێشی!







" ڕوونـاکـی شـەقـامـەکـە " ✔Where stories live. Discover now