𝖯𝖠𝖱𝖳 ~ 𝟫

71 19 80
                                    










لینۆ لەلایێک وەستابوو سەیری ئەو دیمەنەی بەر دەمی دەکرد کە هەر کەسێک بیبینایە دەگریا لەگەڵی

سەیری ڕشتنی فرمێسکەکانی دێڤی دەکرد بە تەواوی غەمبار ببوو بۆی بەڵام نەیدەزانی بچێتە لای یان نا





دێڤی هەڵستایەوە سەر پێ و چیتر نەیتوانی لەوێ بمێنێتەوە بە بینینی دایک و خوشک و براکەی
بە گریانەوە لەوێ ڕۆیشت و بەو شوێنەدا ڕۆیشت کە لینۆ لێی وەستابوو
وەستا لە ڕۆیشتن کاتێ بینی لینۆ لەبەردەمیەتی بە گریانەوە سەیری لینۆی دەکرد ئەویش چیتر نەیتوانی بەرگەی بینینی فرمێسکەکانی بگرێت بۆیە لە باوەشی گرت و دەستی بە قژیدا دەهێنا

دێڤی توند لە باوەشی گرتەوە چونکە دەمێک بوو پێویستی بە باوەشێکی وابوو بۆیە ئەوەندە گریا تا ناخی کەمێک ئاسودە بوو دواتر بەهێواشی لەیەک جیابونەوە

لینۆ: بەداخەوەم

وتی و سەری کەمێک داخست

لینۆ: دەی وەرە لەگەڵم

بێ ئەوەی وەڵامی دێڤی وەربگرێت دەستی گرت و ڕایکێشا







لینۆ دێڤی بردە شوێنێکی چۆڵ
هەمان شوێن
شەقامەکە

دێڤی کەمێک هەستی بەباشی کرد کاتێ لەوێ دانیشتبوون لەگەڵ لینۆ

دێڤی: نازانم من چی هەڵەیێکم کردوە لە ژیانمدا.. کەسە ئازیزەکانم بەردەوامن لەوەی جێم بهێڵین.. ئایا من کەسێکی ئەوەندە خراپم تاکو ئەمانەم بەسەر بێت؟

وتی کاتێ سەری داخستبوو لینۆش تەواوی کاتەکە سەیری دەکرد

لینۆ: نەخێر تۆ بەهەڵە بیر دەکەیتەوە.. من دڵنیام ئێستا باوکت شانازیت پێوە دەکات شانازی بەو بەهێز و خۆڕاگریەی تۆ دەکات کە کەم کچ دەتوانن وابن

دێڤی زەردەخەنەیێکی شکاوی کرد

دێڤی: بەڕاست؟

بە دەنگێکی لەرزیو وتی و سەیری لینۆ'ـی کرد ئەویش سەری بۆی جوڵاند

دێڤی: تەنها لەوە دەترسم تا کۆتای کەس لەگەڵم نەمێنێتەوە و هەموان جێم بهێڵن هەر وەک یون و باوکم

" ڕوونـاکـی شـەقـامـەکـە " ✔Where stories live. Discover now