𝖯𝖠𝖱𝖳 ~ 𝟣𝟪

73 18 8
                                    










لینۆ: تکایە تەنها چاوەکانت بکەوە

بەبێ هێزیەوە وتم لەناکاو مینهی کەمێک کۆکی و دواتر بە هێواشی کەمێک چاوەکانی کردەوە

لینۆ: مینهی.. تۆ باشی؟ چیت بەسەر هات؟ من لەلاتم تەواو

وتم و توند لە باوەشم گرت
مینهی بە هێواشی و لاوازیەوە دەستیکرد بە گریان

مینهی: ئـ ئەوان.. هەرسێکیان.. من..

پەنجەم لەسەر لێوەکانی دانا

لینۆ: باشە هیچ مەڵێ تەواو هەموو شتێک تەواو

نەمدەویست گوێم لەو شتانە بێت کە بەسەریان هێناوە
چونکە ناتوانم کۆنتڕۆڵی خۆم بکەم و هەر وەک چۆن ئەویان لەناو برد منیش هەمان شتم بەسەر دێتەوە

مینهی هەموو گیانی برین بوو ڕوخساری دەستەکانی
دەبێت چەندە ئازاریان دابێت
لەناکاو مینهی چاوەکانی داخست بە هێواشی
منیش شڵەژام

لینۆ: مینهی.. ئێستا لێرە دەڕۆینە دەرەوە باشە؟ دەی چاوەکانت بکەوە

بە ترسەوە و دەموت و بەهێواشی لە ڕوخساریم دەدا

و.. وابزانم.. ئەو

نەخێر.. نەخێر نابێ بیر لەو شتەوە بکەمەوە
هەرگیز نابێ ئەمە ڕووبدات!

دەستەکانم بە خراپی دەلەرزین و بە ترسەوە دەستم برد بۆ ملی و دوو لە پەنجەم لەسەر ملی دانا

لینۆ: مینهی!

بە هاوارەوە وتم و دەستم بردە نزیکی دەمی تاکو زیاتر دڵنیا ببمەوە
ئەو لە هەناسەدان وەستابوو
ئەو چیتر دڵی لێی نەدەدا

چانگبین: ئەو مرد؟

بینیم کە بە شڵەژانەوە هەڵستایەوە منیش سەیرکردنێکی تیژم پێیداو و بێ بەفیڕۆدانی کات بەرەو ڕووی چوم

لینۆ: ئەوت کوشت.. ئێوە ئەو بێ تاوانەتان لەناو برد بە نەفرەت بن

بە هاوارەوە وتم و ویستم بەهێزترین لێدان لێی بدەن بەڵام هەر بەو شتەی کە من بە پشتی ئەومدا کێشا ئەو لە ترسا تاکو بەرگری لەخۆی بکات بە سەریدا کێشام و کەوتم

" ڕوونـاکـی شـەقـامـەکـە " ✔Where stories live. Discover now