٢.خەونێک

3K 287 16
                                    

<ئەفسانەکان دەڵێن کە بێدەنگی تاکە چەکە کە لە وشە ڕەقەکان بەهێزترە، بەڵام هێشتنەوەی وشەکانی دڵت ئازار بە بەرامبەرت ناگەێنێت، بۆیە لەکاتی هەڵقوڵینی هەستەکان ئاسودەیی بۆتۆیە.>

------------------------------------------------------

"هەستە لە خەو گەمژ- ئۆ هەستاویت، ئەی باشە چاوەڕوانی چییت وەرە خوارەوە."

"دایکە ئاخر کێ لە کاتژمێر حەوتی بەیانیدا ئاوا هاوار دەکات؟" ڕانا وەڵامی دایکمی دایەوە کە تازە هاتبووە ژورەوە.

"چونکە درەنگە، وە ئەمڕۆش یەکەم ڕۆژی ڕامە ناکریت دوابکەوێت بۆ قوتابخانە." وتی دایکم.

بۆ کۆتاجار تەماشای خۆمم کرد لە هاوێنەکەو جلەکانم ڕێک خست، وە ئەمجا بەرەو خوارەوە ڕۆشتم.

کاتێک گەشتمە هۆڵی نانخواردن بینیم کە باوکم و هانا دانیشتون وە خەریکی نانخواردنن.

"بەیانیت باش، ڕام" باوکم وتی، زەردەخەنەیەکم بۆ کرد , وە دەستم کرد بە نانخواردن__دوای کەمێک ڕاناو دایکم هاتنە خوارەوە بە دەنگەدەنگو بۆڵەبۆڵەوە هەر وەک هەموو ڕۆژێک لە ژیان لەم ماڵەدا دەبێت بزانیت کە شەڕکردن و دەنگەدەنگ شتێکی زۆر ئاسای و باوە.
بەتایبەتی دایکم چونکە ئەو دەیەوێت هەموو شتێک بە شێوەیەکی ڕێک و دروست بڕۆن، هەمیشە توڕەدەبێت کاتێک شتەکان بە دڵی ئەو نین، بەڵام ڕانا وا نییە، ئەو هەمیشە کارەکانی بە ناڕێکی دەکات، بەڵام لە توڕە بووندا هەر وەک دایکم وایە هەمیشە دەنگەدەنگی دێت.

من و باوکم لەلایەکەوە، تەنانەت لە بۆنەکانیشدا دەنگمان نابیستیت، هەمیشە لەسەرخۆ و بێدەنگین،
وشەکانمان بە شتێکەوە بەسەر دەبەین کە سودی هەبێ، نەک لە کۆتایدا سەری خۆمان بئێشێنێت.

دایکم و ڕانا بێدەنگ بوون کاتێک کە زەنگی دەرگاکە لێیدا، وە خزمەتکارەکان دەرگاکەیان کردەوە،
دوای چەند خولەکێک شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەم هاتەو ژورەوە و وتی." ببورە بەڕێز کیم بەڵام کاتی ئەوەیە کە خاتوون کیمی بچوک ببەم بۆ قوتابخانە."
"کێشە نییە، ڕام گیانەکەم شتەکانت کۆ بکەرەو و بڕۆ وە ئاگات لە خۆت بێت گیانەکەم." دایکم ماچی سەرمی کرد و منی بەڕێ کرد بەرەو ئۆتۆمبێلەکە.

من هەر لە ئێستەوە بیری ماڵە کۆنەکەم دەکەم لە ئیتاڵیا، کاتێک لە قوتابخانەی ئاکادیمی بووم وە هیچ کێشەیەکم نەبوو، بەڵام ئێستە کە گەڕاومەتەوە دەبێت قوتابخانەش بگۆڕم، بەڕاستی ئەمە زۆر بێزارکەرە.
من ناڵێم کە های ئاکادیمی قوتابخانەیەکی باش نییە بەڵام لە ئیتاڵیا من یەکەمی قوتابخانەکە بووم بەس ئێستە دەبێت من بەرگەی قوتابی گەمژەی تازە و مامۆستای گەمژەتر بگرم.

کاتێک لە باخە گەورەکەی ماڵمان هاتم بۆ دەرەوە بینیم کە ئۆتۆمبێلەکە وەستاوە، بەڕاستی ئەم ناوچەیە کە ئێمە تیایدا دەژین هەموو خەڵکەکەی دەوڵەمەندن وە زۆربەیان هاوڕێی نزیکی خێزانی ئێمەن، بە هەموویەوە نزیکەی ٩ ماڵ لە ناوچەکەدا هەیە، وە هەموو ماڵەکان گەورەن و بە دیزاینی زۆر گران بەها داپۆشراون.

ئەمە ماڵی ئێمەیە

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

ئەمە ماڵی ئێمەیە..

___________________

کاتێک کە گەشتمە قوتابخانە بینیم کە ئۆتۆمبێلەکەی ڕانا هێشتا نەهاتووە، بۆیە بە شۆفێرەکەم وت کە چاوەڕوانی ئەوان بین ، بەڕاستی نامەوێت بەتەنها بڕۆمە ژورەوە.

دوای کەمێک ئۆتۆمبێلەکەی ڕاناش هات وە شۆفێرەکە دەرگاکەی بۆ کردەوە، ڕانا بێ ئەوەی هیچ بڵێت بەرەو ڕووی من هات و لەبەر دەرگاکەم وەستا، دیار بوو کە هەموو قوتابییەکان بە سەیرییەوە تەماشای ئێمەیان دەکرد، شۆفێرەکە دەرگای ئۆتۆمبێلەکەی بۆ من کردەوە وە منیش هاتمە دەرەوە.
ڕانا سەری داخست و وتی"بابڕۆین".
دەزانم کە ئەو هێشتا لە من دەترسێت، بەهۆی کۆتا جارەوە بەڵام من هیچ کاتێکم نییە کە داوای لێبوردن بکەم.

دوای ئەوەی ڕانا منی گەیاند بە ژوری بەڕێوبەرەکە، خۆی بەرەو پۆلەکەی ڕۆشت__ بە هێمنی لە دەرگاکەم داو چاوەڕێم کرد هەتاوەکو بانگکرامە ژەرەوە،
دوای ئەوەی کە خشتەی وانەکانم لە بەڕێوبەرەکە وەرگرت، بەرەو پۆلەکەم بەڕێکەوتم.

____________________________

{27\11\2021}

&lt; Lust &gt;Where stories live. Discover now