finall.

1.6K 110 14
                                    


"میرابێلا! کاتی ئەوە هاتووە بچیت بۆ قوتابخانە!" من لە هۆڵی نهۆمی سەرەوە هاوارم کرد بۆ کچە هەشت ساڵانەکەم.
"جونگکووک، تکایە هەستە لە خەو ئێزابێلا دەگری! کەمێک سەرقاڵی بکە هەتاوەکو نانی بەیانی ئامادە دەکەم." من بە خێرایی جونگکووکم بەخەبەر هێنایەوە. وە بە وریاییەوە بە پلیکانەکاندا ڕۆشتم بۆ نهۆمی خوارەوە.

پێیەکانم ئازاریان هەبوو وە هەستم دەکرد کە پشتم شکاوە. سەرم وەکو دەهۆڵ لیێدەدا وە هەستم بە ڕشانەوە دەکرد.

دکتۆر بەڵێنی پێیام کە دوای دوو مانگ لە دووگیانی دەبێت گەدە تێکچوونی بەیانیانم بوەستێت، ئەی کەواتە بۆچی دوای پێنج مانگیش من هێشتا هەر نەخۆش دەکەوم!؟!؟

"من ئامادەم!" میرابێلا بە پلیکانەکاندا هاتە خوارەوە وە لەسەر ستوڵی چێشتخانەکە دانیشت. "بەیانیت باش شازادەکەم." من بە زەردەخەنەیەکی گەورەوە پێشوازیم لە ئەو کرد، وە خواردنەکەیم لە بەردەستی دانا.
"هیچ کتێبێکت لەبیر نەکردوە؟ باجی کافتریات لەگەڵ خۆت بردوە؟" من بە خێرایی پرسیارم کرد.

لەپڕدا یەکێک دەستی لە کەمەرە ئاوساوەکەم ئاڵاند و بە نەرمی شانی ماچ کرد. "هێمن بەرەوە شازادەکەم، شڵەژاوی بۆ منداڵەکە باش نیە." ئەو وتی لە کاتێکدا ئیزابێلی یەک ساڵانی لە باوەشیدا گرتبوو.
من ئاوڕم دایەوە وە ماچی لێوەکانی هاوسەرەکەمم کرد، "بێنە، ئیزابێلا بدە بە من و نانی بەیانی بخۆ بۆ ئەوەی دوا نەکەویتەوە بۆ کار." من هەوڵم یا کە کچەکەم لە باوشی وەربگرم بەڵام ئەو نەیهێشت.

"من ئەمڕۆم بە پشو وەرگرتوە، خەمت نەبێت من و ئیزابێلا بەیەکەوە ناندەخۆین." ئەو ڕایگەیاند.
جونگکووک ڕۆشت و لەسەر ستوڵێک لە تەنیشت کچە گەورەکەی دانیشت.

دوای ئەوەی نانی بەیانی تەواو بوو، جونگکووک میرابێلای بەڕێکرد هەتا لای شۆفێرەکە، وە ئیزابێلای لەگەڵ خۆی برد بە باخچەکە بۆ ئەوەی من بتوانم کارەکان بە ئاسودەیی ئەنجام بدەم.
دوای ئەوەی کە ئیزابێلا لەدایکبوو، بڕیارم دا کە هیچ منداڵێکیترم نەبێت هەتاوەکو ئەو گەورە دەبێت.
بەڵام ڕۆژی ڤالانتاینی نەفرەتی هەموو پیلانەکەمی تێکدا.
ئەو شەوە یوونگی ئوپپا ئاگاداری میرابێلا دەبوو وە ئیزابێلاش لەگەڵ باپیرە هان بوو.
دیارە کە بێدەنگی ماڵەکە کاری لە منو جونگکووک کرد وە کەمێک زیادەڕەویمان کرد_ دوو هەفتە دوای ئەوە بۆم دەرکەوت کە دیسانەوە دووگیانم._

دوای ئەوەی ماڵەکەم کۆکردەوە، گەرماوێکم کرد وە کە هاتمە دەرەوە جونگکووک لەگەڵ ئیزابێلا لە ژووری توستنەکەماندا یاری دەکرد.
"تەماشا بکە، دایکت گەرماوی کردوە، ئێستا دڵنیام کە بۆنی زۆر خۆشە." ئەو بە دەنگێکی منداڵانەوە بە کچەکەی وت کە دوو پەنجەی دەستی لە دەمیدا بوو وە لیک بە شەویلگەیدا هاتبووە خوارەوە.
"چی دەڵێیت بچین بۆنی بکەین." جونگکووک هەستایەکە لەگەڵ ئیزابێلا لە باوەشیدا. وە بەرەو ڕووی من هاتن.

< Lust >Where stories live. Discover now