٥.بەڕێز کەلەڕەق.

2K 245 21
                                    

"قسەی گەمژانە مەکە، جونگکووک ڕێزی خۆت بگرە." یوونگی ئوپپا بە توڕەییەوە بە کوڕە باڵا بەرزەکەی وت،کە وا دیارە ناوی جەنگکووکە.
"بۆچی هیۆنگ، هەموومان دەزانین کە من تاکە کەسم کە حەزم لە گۆشتی تازەیە، کەواتە ئەم خنجیلانە بدە بە دەستەوە." جەنگکووک وتی، لە کاتێکدا کە تەماشای منی دەکرد.

"جونگکووک، ئەمجارە بەڕاستمە، دەمت داخە." یوونگی ئوپپا هەستا لە جێی خۆی، بێ ئەوی دەستی من بەربدات.
"chi è questo stupido ragazzo?"
[ئەم کوڕە گەمژەیە کێیە؟]
من بە هێمنی لە یوونگی ئوپپام پرسی.
"non è nessuno, cerca di evitarlo"
[ئەو کەس نییە، هەوڵبدە دوور بیت لەو.]
یوونگی ئوپپا وەڵامی دامەوە بە ئیتاڵی.

"بەڵام هیۆنگ، ئێمە پێکهاتبوین کە من یەکەم کەسم کە بەدەستیان دێنم." جونگکووک بە توڕەییەوە وتی، لە کاتێکدا هەنگاوی بەرەو پێشەوە دەنا،___ لەم کاتەیا هەموو قوتابییەکانی کە لە کافتریاکە دانیشتون تەماشای ئێمە دەکەن__
"بەڵێ ئێمە پێکهاتبوین بەڵام ڕام لە دەرەوەی ئەم ڕێککەوتنەیە، پێشنیارت دەکەم لە دوربگریت لێی." یوونگ ئوپپا بە هێمنی وتی پێش ئەوەی دەستم بگوشێت لەناو دەستی.

"ئەگینا چی دەکەیت؟ها؟ چی دەکەیت ئەگەر پێشنیارەکەت قبوڵ نەکەم، چونکە کەمێک پێش ئێستە زۆر بەڕونی دیار بوو کە تۆ دەتەوێت بچیتە نێو ڕانەکانیەوە." ئێستە 'جونگکووک' تەنها دوو هەنگاو دورە لێمانەوە.
پێش ئەوەی یوونگی ئوپپا هیچ بڵێت، پێنج کوڕ لە دوای جونگکووکەوە دەرکەوتن.
"چی ڕودەدات لێرە؟" کوڕە باڵا بەرزەکە کە وابزانم ناوی کییم بوو، پرسی.
"جونگکووک دیسانەوە هەوڵ دەدات خۆی بدات بە کوشتندا. " یوونگی ئوپپا، بە توڕەییەوە وتی.

"من هەوڵ دەدەم خۆم بە کوشتندا بدەم؟، یان تۆیت کە هەوڵ دەدەیت گوڵە بۆن خۆشەکان بۆ خۆت هەگریت"- هەر بەڕاستی ئەم جونگکووکە زۆر گەمژەیە.

"گوڵی بۆن خۆشی چی؟ ئێوە باسی چی دەکەن؟" یەکیک لە کوڕەکان پرسی.
"یوونگی هیۆنگ، ئەم پشیلە تازەیەی بۆ خۆی داگیر کردوە و ڕازی نییە بیدات بە دەستەوە_ پێم بڵێ، هیونگ تامی هێندە خۆشە کە ناتوانیت وازی لێ بهێنیت؟ دڵنیام کە جادوی نێوان قاچەکانێتی کە وای لێکدروی." لەم کاتەیا یوونگی ئوپپا لەدەستیدا، بێ ئەوەی هیچ بڵێت هێرشی کردە سەر جونگکووک.

هەموو کافتریاکە بوو بە دەنگەدەنگو چپەچپ، لە کاتێکدا پێنج کوڕەکە هەوڵیان دەدا یوونگی و جونگکووک لەیەک جیابکەنەوە__ منیش بەسەریانەوە وەستاوم بەبێ ئەوەی هیچ بڵێم__هەر مێشێکیش میوانم نییە.

خۆی هەر چیم پێ دەکرێت؟ دڵنیام هەرچییەک بڵێم کەس گوێی لە من نابێت ئیتر چ سودێکی هەیە؟

"smettila"
[ئەمە بوستێنە]من بە هێمنی وتم
دڵنیام کە یوونگی ئوپپا گوێی لەمن بوو چونکە یەکسەر وەستا، وە وازی لە جەنگکووک هێنا کە لەسەر زەوییەکە پاڵکەوتبوو بە توندی هەناسەی دەدا.
یوونگی هەوڵیدا دەستم بگرێت بەڵام من دەستیم کشاندەوە.
"era stupido e inutile."
[ ئەمە گەمژانە و بێسودیش بوو.]
من بە هێواشی وتم، لە کاتێکدا بە وشکی سێری چاوەکانی ئەوم دەکرد.
"Scusa, l'ho perso senza pensarci."
[ببورە، توڕەیی دەستی بەسەردا گرتم بێ ئەوەی هەستی پێ بکەم ]
یوونگی بە هێمنی داوای لێبوردنی کرد.
لەو کاتەدا زەنگ لێیدا، وە هەموو قوتابییەکان یەک لەدوای یەک گەڕانەوە بۆ پۆلەکانیان ، بێجگە لە من و حەوت کوڕەکان
"بڕۆ یارمەتی هاوڕێکەت بدە با هەستێتەوە." بە هێمن بە یوونگیم وت.
"بەڵام خۆ تۆ بیستت چی بەتۆ دەوت، چۆن یارمەتی بدەم؟" یوونگی بە شۆکەوە پرسی.

من پێم وتیت هێرش بکە سەری؟ ها؟ من بووم؟ یان بیرۆکە گەمژانەکانی خۆت بوو؟_ هەر ئێستا بڕۆ یارمەتی بدە!!" من بە توڕەییەوە وتم، لە ئەنجامدا یوونگی سەری داخست و بەرەو ڕووی جونگکووک ڕۆشت کە بە شۆکەوە تەماشای دەکردم.

"e scusa!"
[وە داوای لەبوردن بکە!] من وتم

"باشە" یوونگی وەڵامی دایەوە.
ئێستە هەموو کوڕەکان _بێجگە لە یوونگی_ بە شۆکەوە تەماشای من دەکەن.

یوونگی یارمەتی جونگکووک دەدات و لەسەر مێزەکە دایدەنیشێنێت." تۆ کێیت؟" کییم پرسی.
"من کچە گەورەکەی خێزانی کیمم، ڕام" من خۆمم ناساند.
"واتە تۆ خوشکی ئەو کچە بێزارکەرەکەی؟ ناوی چی بوو؟ مینا؟ ڕانا؟" جونگکووک پرسی.
"یەکەم شت، خوشکی من بێزارکەر نییە، بەڕێز گەمژە.
وە دووەمیشیان، هەرگیز نامەوێت ئەو قسانەی بەرامبەر من کردت دوبارە ببێتەوە، من کەسێک نیم تۆ بتوانیت بە ئاسانی بەدەستی بهێنیت، وە هەرگیز ئەو وشانەت لێ قبووڵ ناکەمەوە، زۆر زۆر بە ڕونی دیارە کە تۆ تەنها بە ئەندامت بیر دەکەیتەوە، بەڵام ئەگەر دەتوانیت تەنها کەمێکیش بێت مێشکت بەکار بێنیت، دەمەوێت بزانیت کە باش ئەبێت بۆت ئەگەر ئاگات لە دەمت بێت"








/ ئەی بتخۆم ڕام،توخوا موهیم نەبوو؟/ واڵا حەوت پشتی جکەی تەڕیق کردۆ🤣
ئەنیوەی.. هیوادارم بەدڵتان بوبێت، ئەزانم کورت بوە بەخوا سەعیم هەیە ئەبێت تەواویکەم

[20/5/2022]

< Lust >Where stories live. Discover now