٦.ئاوا نابێت

2K 238 28
                                    


"ئای نەخێر من دڵنیام کە ئەمڕۆ گەرمترین ڕۆژی ساڵە!" ڕانا وتی، دوای ئەوەی کە دووەمین کۆکتێلی بەستوی تەواو کرد.

ئەمڕۆ فیستیڤاڵی ١٠ ساڵەی قوتابخانەکەیە، وە بڕیاریانداوە کە سیمینارەکە لە بەشێکی گەورەی کەنار دەریای سێئۆل بکەن، چونکە زۆربەی قوتابییەکان لێرە دەبن لەگەڵ خێزانەکانیان بۆیە دەبێت شوێنەکە زۆر فراوانبێت.

هێشتا بەشێکی زۆر لە قوتابییەکان نەگەشتون بە سیمینارەکە بۆیە ئێمە نزیکەی بیست خولەک ئەبێت لێرە وەستاوین لەگەڵ هەندێک لە خێزانەکانیتر، وە بە دڵنیاییەوە دەبێت گوێ لە دایکوباوکمان بگرێن لە کاتێکدا باسی شتی گەمژانە دەکەن وەکو چۆنێتی دروستکردنی کێکی سێو، یان کەمبوونی نرخی ئاڵتوتی سپی لە بازاڕەکانی چین.

ئێستە نزیکەی سێ هەفتە دەبێت دوای شەڕەکەی کە لە نێوان یونگی ئۆپپا و ئەو گەمژەیە ڕویدا، بەڵام دەبینم کە جونگکووک خۆی بە تەواوەتی لە من دوور گرتووە، کە ئەوەش شتێکی باشە چونکە بەڕاستی هەبوونی گەمژەیەکی وەکو ئەو لە ژیانت سەرئێشەیەکی خراپە، هەر بەڕاستی نازانم چۆن یونگی ئۆپپا بەرگەی ئەو دەگرێت.

لەسەر باسی یوونگی ئوپپا، بەڕاستی دوای ئەو شەڕە ئەو هەموو شتێکی کرد بۆ ئەوەی کە لێیخۆشبم کە زۆر شیرین بوو، وە ئێستا ئەو هەموو ڕۆژێک نامەی بەیانیباشم بۆ دەنێرێت و هەموو پشویەکی لە قوتابخانە لەگەڵ من بەسەر دەبات کە ئەویش زۆر شیرینە، بەڕاستی هەتاوەکو کات تێدەپەڕێت لەگەڵ یوونگی ئوپپا من زیاتر دەکەومە داوی خۆشەویستی ئەوەوە.

وە بە دڵنیاییەوە کە باسی کەسانی گەمژە دەکەیت یەکسەر دەردەکەوەن، چونکە هەر کە درەوشانەوەی چاوەکانی ڕانام بینی زانیم کە حەوت گەمژەکە_ بێجگە لە یوونگی ئوپپام _ گەشتوون.

لە سەرەتای هاتنم بۆ قوتابخابەکە زۆری نەخایاند بۆ ئەوەی بزانم کە حەوت کوڕە گەمژەکە بە بانگتان بەناوبانگ بوون، وە دیارە ڕانا گەورەترین هەواداری ئەوانە، تەنانەت بۆم دەرکەوت کە زۆربەی کچەکانی قوتابخابەکە ئامادەن گورچیلەکانیان بفرۆشن تەنها بۆ ئەوەی ببن بەخۆشەویستی یەکێک لە کوڕەکان_بە تابیبەتی جونگکووک، کە دیارە ئەو لە هەموو کوڕەکانیتر زیاتر ڕوو بە کچەکان دەدات.-یەع-

ڕانا تەنانەت کتێبێکی دەرهێنا تایبەت بەو کچانەی کە لەگەڵ جونگکووک خەوتون، تەنانەت یەکێک لە مامۆستا ئافرەتەکانیان تیا بوو.

"ڕانا، وەک گەمژە هەڵسوکەوت مەکە، باوکمان لەویادا وەستاوە، وە ئێستا بە دڵنیاییەوە باوکی ئەو کوڕانە دەناسێت!" من بە هێمنی ڕانام ئاگادار کردەوە لە کاتێکدا بە توندی دەستیم گرت بۆ ئەوەی لە بەرچاوم بزر نەبێت.

جونگکووک و دایکوباوکی یەکەم کەس بوون کە باوکم پێشوازی لێکردن، باوکم بە باوشێکی گەرم و ڕوخسارێکی درەوشاوە پێشوازی لە بەڕێر جیۆن کرد_ کە دەتوانم بڵێم جونگکووک هەموو قۆزییەکەی لە باوکییەوە وەرگرتووە، چونکە سەرەڕای ئەوەی کە بەڕێز جیۆن تەمەنی باوکمی هەبوو بەڵام زۆر سەرنجڕاکێش بوو._

< Lust >Where stories live. Discover now