"چیی؟!" جونگکووک دیسانەوە پرسی."گوێت لێبوو ، دەبێت لاوندرێمان بۆ تاقی بکەیتەوە." ڕانا وتی ، لە کاتێکدا لەگەڵ شینهای جونگکووکیان خستە سەر پێیەکانی و بەرەو ژورەکەی من پاڵیان پێوە نا. "بۆستە ، تکایە داوای شتێکی تر بکە ، من جلی ئافرەت لەبەر ناکەم!!" جونگکووک لە من پاڕایەوە ، لە کاتێکدا من لەدواوە پێی پێدەکەنیم.
"ببورە هاوسەرەکەم بەڵام تازە قسە کراوە ، وە ناتوانیت بیگەڕێنیتەوە. " من وتم.
ڕانا بە توڕەییەوە وتی:"ئەمجا چ کێشەیەک لە جلی ئافرەتدا هەیە ، کە لەبەری ناکەیت؟!""تۆ تەماشای من بکە دووهێندەی تۆ باڵام بەرزە بەڕای تۆ چۆن جلی ئافرەت بەبەرم دەکات!؟" جونگکووک وەڵامی دایەوە.
"بەڵام کەمەرێکی باریکت هەیە بۆیە زۆر ئاسان دەبێت پێویست ناکات دوودڵ بیت مێردەکەم. " من بە گاڵتەیەوە وتم ، لە کاتێکدا جونگکووک مۆڕەکەی لێکردم.شینهای و ڕانا جونگکووکیان بە زۆر پاڵنایە سەر سیستەمەکەم. لە کاتێکدا من لە کانتۆرەکەم بەدوای لاوندرێیەکانم دەگەڕام.
دوای کەمێک گەڕام ئەمەم دۆزییەوە.
"ئایییی، تەماشا بکە بەڕاستی زۆر جوانە!!" شینهای بەپەرۆشی لە دەستی سەندم و پارچە قوماشەکەی یا بەسەری جونگکووکدا. "نەخێر ، ئەوە بە هیچ شێوەیەک بەبەرم ناکات!" جونگکووک بە پاڕانەوە وتی.
"خەمت نەبێت هاوسەرەکەم ، ئەوە خۆی گەورەیە لەبەری من بۆیە دڵنیام بەبەری تۆ دەکات." من وتم ، لە کاتێکدا جونگکووک بە پاڕانەوەی تەماشای کردم."دەی دەی بڕۆ!!" شینهای جونگکووکی پاڵنایە دەسشۆری ژوورەکەم بۆ ئەوەی خۆی بگۆڕێت.
وە لە کاتێکدا کە جونگکووک لە ژوورەوە بوو ، من بە هێمنی ڕیکۆردەکەم کردەوە و کامێراکەم شاردەوە.کاتێک کە جونگکووک هاتە دەرەوە هەموومان دەستمان کرد بە پێکەنین لە کاتێکدا ئەو بە توڕەییەوە بەشی خوارەوەی وەنپیسەکەی کرتبوو بۆ ئەوەی بۆکسەرە نیلییەکەی دەرنەکەوێت.
"من دەمزانی کە بەبەرت دەکات هاوسەرەکەم " من بە پێکەنینەوە وتم ، لە کاتێکدا ئەو بە باڵی گۆی سنگی دەشاردەوە کە لە ژێر سەتەنی وەنپیسەکەوە دیار بوو.
"ئەمە گاڵتەجاڕییە. " جەنگکووک بە هێمنییەوە وتی.
YOU ARE READING
< Lust >
Fanfiction"تەنها یەک شەوم پێ بدە بۆ ئەوەی هەموو هەستاکانم هێمن ببنەوە!" "دوایی چیی؟__دەڕۆیت و جێمدەهێڵیت وەک هەموو جارێک؟" "ئەم هەستانەی من ڕاستی نین ، ئەوانە تەنها حەزەکانمن کە یاری بە هەردووکمان دەکات، تۆ تەنها شەوێکم پێ بدە بۆئەوەی هەموو حەزەکانم هێور بکەم...