14. گەڕامەوە.

2K 220 31
                                    





"دەتوانیت کە قسەی لەگەڵ بکەیت؟" جونگکووک لە منی پرسی لە کاتێکدا پەنجەکانی لەژێر ئامێری LED گرتبوو، بۆ ئەوەی نینۆکەکانی وشک ببنەوە.
ئێستا نزیکەی دوو هەفتە دوای ڕۆژی لەدایکبونی منە. وە کەسمان هەتاوەکو ئێستا نەمانتوانیوە قسە لەگەڵ هانا بکەین. ژمارەکەی داخراوە وە میناش ڕازی نییە کە پێمان بڵێت کە لەکوێیە.
"دڵنیام کە خۆی هێور دەبێتەوە. وە باوکیشم کاتی دەوێت بۆ ئەوەی بە هەڵەکانی بچێتەوە. دەستی چەپم بدەرێ." من بە زەردەخەنەیەکی شەیتانییەوە پەنجە بۆیەی ڕەنگی سوور دەردەهێنم.
"ناکرێت ڕەنگێکێتر بێت؟" جونگکووک بە پاڕانەوە وتی لە کاتێکدا من یەک بە یەک نینۆکەکانی ئەوم ڕەنگ دەکرد. "تۆ نەوگوت کە هەموو شتێک دەکەیت بۆ ئەوەی من ئاشت بکەیتەوە. ئێستا چیی.؟" من بە توانجەوە وەڵامی ئەو دەدەمەوە.

"بەڵام قوتابخانە دەستپێدەکات."
"تۆ دەبێت سوپاسم بکەیت کە لاوندرێم لەبەر نەکردووی بۆ قوتابخانە." من دیسانەوە توانج دەدەمەوە. وە دیسانەوە دەستی لەژێر ئامێرەکە دادەنێم. "بەم شێوازە دەستت لێرە دابنێ هەتاوەکو تەواو دەبێت. دوای ئەوە لەوانەیە کردیستاڵ بەکار بهێنم." من بە هێمنی ڕوونم کردەوە. وە ئاستی ئامێرەکەم بەرز کردەوە.
"تۆ بۆچی لە ئیتاڵیا بوویت؟"

پرسیارەکەی زۆر لەناکاو بوو، کە بۆ چەند ساتێک لە کارەکەم بوەستم. __"لە ڕاستیدا هۆکارێکی سەرەکی نییە بۆ ڕۆشتنی من بۆ ئیتاڵیا. لەوانەیە لەبەر ئەوە بێت کە من لە مناڵییەوە پێویستم بە قوتابخانەیەکی هونەری هەبووە. لەوانەیشە بۆ ئەوە بووبێت کە تۆ نەناسم." من بە هێمنی قسەکانم تەواو کرد.
بۆ ساتێک هەردووکمان بە بێدەنگی لە شوێنی خۆمان دەبین، وە کاتێک کە سەرم بەرز دەکەمەوە، دەبینم کە جونگکووک بە قوڵییەکی زۆرەوە تەماشام دەکات. "تۆ وا تێگەشتویت کە ئەم هاوسەرگیرییە ماوەیەکی زۆرە ڕێکخراوە. بەڵام وانییە." وەڵامەکەی ئەو شۆکم دەکات.__ واتە چیی؟!

من بە سێرکردنێکی پرسیارییەوە تەماشای چاوەکانی ئەو دەکەم. بەڵام پێش ئەوەی کە بپرسم مەبەستی چییە، ئەو خۆی ڕوونی دەکاتەوە:" دایکم دەمرێت... دەزانم کە ئەو و باوکم دەیانەوێت کە بیشارنەوە بەڵام من زۆر باش دەزانم کە ئیتر دەرمان و نەشتەرگەری هیچ سوودێکیان بۆ ئەو نییە....من نامەوێت هاوسەرگیری بکەم، چونکە من کەسێک نیم کە بتوانم هێندە بڕیاری گەورە لە ژیانمدا بدەم. من کەسێک نیم کە بتوانم پارێزگاری لە خێزانێک بکەم. بەڵام ناتوانم کۆتا داواکارییەکانی دایکم پشتگوێ بخەم.
بەڵێ ڕاستە، تۆ کچێکی زۆر سەرنجڕاکێشیت، وە چاوەکانت گەرمم دەکات لە ناوەوە. بەڵام من کەسێک نیم کە بە ئاسانی دابنیشم. من دەزانم کە دوای ئەوەی کە تۆ لێم خۆشبویت من دیسانەوە بێزار دەبم وە بەدوای نێچیرێکی دیکەدا ڕادەکەم."

من بە 'بەڵێ' سەرم دەلەقێنم، دەزانم کە ئەم هاوسەرگیرییە تەنها ناخۆشی و بێتاقەتی بۆ من دەهێنێت، بەڵام بیرکردنەوە لە چاوە ماندووەکانی خاتوون جیۆن ناهێڵن کە هەست بە پەشیمانی بکەم.
دەزانم کە ئەم پرۆسەیە زۆر ناخۆش دەبێت بۆ من بەڵام ئەگەر ئەوە دەگەێنێت کە ئافرەتێک بە ئاسوودەیی زەوی جێدەهێڵێت ئەوا من بەبێ بیرکردنەوە پێیدا تێدەپەڕم.
"ئێستا کاتی ئەوەیە کە کریستاڵی لێبدەم، دەستتم بەرێ." من زەردەخەنەیەکی بچوک دەکەم لە کاتێکدا دەستی لەژێر ئامێرەکە دەردەهێنم.
"بەڵام من نامەوێت کە تۆ بەم شێوەیە ژیانت بەفیڕۆ بدەیت. دەمەوێت کە شەوێکم پێبدەیت "

"چیی؟"

"ئەم هەستانەی من تەنها حەزەکانمن کە یاری بە هەردووکمان دەکات. بۆیە دەمەوێت کە یەک شەو لەگەڵم بەسەر ببەیت، وە دوای ئەوەی کە هەستەکانم هێور بوونەوە. من هاوسەرگیرییەکە هەڵدەوەشێنمەوە"
جونگکووک بە پەرۆشی وەڵامم دەداتەوە..
یەک شەو بۆ ئێوەی بەکارم بهێنێت....
وە دوای ئەوە جێمبهێڵێت....

"من نامەوێت هاوسەرگیرییە هەڵبوەشێنمەوە. " من بە هێمنی وەڵامی دەدەمەوە.
"بەڵام بیری لێ بکەرەوە. داهاتووی تۆ شایەنی ئەوە نییە کە بەبۆنی مردنی کەسێکەوە تێکبشکێت. تۆ شایەنی زۆر باشتریت لە من، وە خۆشت دەزانیت."

"ڕام، تکایە من نامەوێت هاوسەرگیری بکەم. تەنها دەمەوێت ئەم هەستە لەدەست بدەم بۆ ئەوەی بتوانم بیوەستێنم."

"تۆ دەزانیت کە من وەک بۆق لەم کچەوە دەڕۆم بۆ ئەو کچ. من بە هیچ شێوەیەک هی ئەوە نییم کە ببم بە هاوسەرت."

هەموو وشەکانی جونگکووک لە مێشکمدا دەسوڕێتەوە، وە هەوڵ دەدات کە ڕازیم بکات.
من زۆر بە ئاسانی دەتوانم کە ڕەتی بکەمەوە. بەڵام ڕاستی قسەکانی ڕێگەم پێنادەن کە ئەو کارە بکەم.
دەزانم کە جونگکووک نە دەتوانێت ببێت بە هاوسەرێکی باش وە نە دەتوانێتیش ببێت بە باوکێکی باش. وە بیرکردنەوە لە ئەو داهاتووەی کە لەگەڵ جونگکووک دەمبێت زۆر ئەستەمە کە هیچ خۆشییەکی تێدا بێت. "نەتها یەک شەو. وە لە ژوورەکەی خۆمدا."
من بە هێمنی وتم.

دەموچاوی جونگکووک دەدرەوشێتەوە بە دڵخۆشی.
"زۆر سوپاست دەکەم. بەڕاستی باشترین بڕیارت دا."
ئەو هەڵدەستێت لەسەر جێگەکەم و بەرەو درگای ژورەکەم دەڕوات.

"کۆندۆم لەبیر نەکەیت." من دەڵێم پێش ئەوەی جونگکووک بە تەواوەتی بڕواتە دەرەوە.

< Lust >Where stories live. Discover now