١٠. بێمێشک

1.9K 220 23
                                    

"گیانەکەم ئێستە چۆنیت؟" دایکم دیسانەوە پرسیاری کرد. باش نیم، هیچ باش نیم، هەموو جەستەم دەلەرزێت وە مێشکم بە خێراییەکی زۆر کار دەکات.

ئێستە نزیکەی دوو کاتژمێر دەبێت کە باوکم و بەڕێز جیۆن جەنگکووکیان بردووە بۆ باخچەکە ، وە هیچ هەواڵێکمان لەوانەوە نەبیستووە ، ترسی ناو جەستەم بە هیچ شێوەیەک دەرناچێت.

باوکم دەوێت، تەنها دەمەوێت باوکم بێت وە لە باوەشم بگرێت ، دەمەوێت پێم بڵێت کە من سەلامەتم، کە من هیچ شتێکم لێ نایەت لەباوەشی ئەودا ، کە ئەمە هەمووی خەونێکی ناخۆش بوو ، بەڵام دیار نییە ، نازانم باوکم چی دەکات.

خاتوون جیۆن دوور لە ئێمە دانیشتووە لە ژوورەکە لەگەڵ شینهای ، وە هەردووکیان سەریان داخستووە بە بێدەنگی ، دوای ئەوەی کە بە کارەکانی جونگکووکیان بیست تەنانەت تەماشای دەموچاوی منیشیان نەکردووە.

"گیانەکەم، شتێک بڵێ تکایە." دایکم بە گریانەوە پاڕایەوە. "تکایە کچەکەم پێم بڵێ کە تۆ باشیت." دایکم بە توندترین شێوە لە باوەشی کردم ، لە کاتێکدا ڕانا بە هێمنی دەستی دەهێنا بە قژمدا ، هەردووکیان دەگریان ، بەڵام هیچکامیان وەک شینهای نەدەگریان.

لە کۆتاییدا خاتوون جیۆن سەری هەڵبڕی ، وە بە گریانەوە بەرەو ڕووی من هات، "ڕام، کچەکەم تکایە بمبورە بۆ هەموو شتێک کە ئەو گەمژی کوڕم کردویەتیە ، تکایە بمبورە کە سەرکەوتو نەبووم لە گەورەکردنی کوڕەکەم بە باشی." ئەو دەستەکانمی لەنێو دەستەکانی خۆی گوشارد، وە نێوچێوانی ماچ کردم.

"نەخێر ، تکایە شتی وا مەڵێ ، ئەمە هیچ تاوانێکی تۆی تێدا نییە." من بە هێمنی وەڵامم دایەوە .
"ئای من بمرم بۆ ئەو دڵە پاکەی تۆ کچەکەم ، تکایە لەم دایکە خراپە ببورە " خاتوون جیۆن زیاتر گریا وە بە توندی لە باوەشی کردم.

من بە نەرمی لە باوەشم کردەوە ، وە ڕێک لەو کاتەدا دەرگای ژوورەکەم کرایەوە و بەڕێز جیۆن هاتە ژوورەوە وە بە هێمنی هات و لە بەردەم پێیەکانم دانیشت، ئەو دەستەکانی منی لە خاتوون جیۆن وەرگرت و وتی:"کچەکەم ، من زۆر داوای لێبوردن دەکەم بۆ هەموو شتێک کە ڕویداوە ، بەڵێنت پێدەدەم کە جونگکووک بەبێ ئەشکەنجە دانانیشێت ، دەمەوێت بڵێم کە تۆ ئازادیت ئەگەر دەتەوێت ئەو ڕێککەوتننامەیەی کە واژووت کردووە بسوتێنیت وە لە کۆتاییدا بڕیار بڕیاری تۆیە وە کەس ناتوانێت هیچ بڵێت ، من هەرگیز ڕێگە نادەم کە جونگکووک بێڕێزی بەرامبەر بە تۆ بکات بە هیچ شێوەیەک. "

"نەخێر ، من دڵنیات دەکەمەوە کە هەرگیز نەتوانێت یەک وشەی ناڕێکیش بڵێت بەرامبەرت ، بابوەستێت کە چی لێدەکەم ئەگەر بکەوێتە دەستم" خاتوون جیۆن لەناکاو بە توڕەییەوە وتی.

من بە توندی دەستم کردە مڵێ بەڕێز جیۆن وە ئەویش بەبێ دوودڵی بە دەستە گەورەکانی منی لە باوەش کردەوە.

< Lust >Where stories live. Discover now