٨.هاوسەرگیری

2.3K 245 53
                                    

"ب-بەڕێز جیۆن ، وابزانم بەباشی لێت تێنەگەشتم؟" من بە پەشۆکاوی وتم.

"وتم ، کە من و هاوسەرەکەم تۆ بە هەڵبژاردەیەکی زۆر باش دەبینین بۆ جونگکووکی کوڕم ، وە وا دیارە کە دایکوباوکی تۆش بەمە دڵخۆشن. " بەڕێز جیۆن زەردەخەنەیەکی باوکانەی کرد ، کە ئەگەر لە شۆکا نەبومایە دەتوامەوە لە شوێنی خۆم.

"واتە چی تۆ و دایکم ، ئێوە چۆن لەخۆتانەوە ئەم بڕیارە دەدەن بێ ئەوەی من بزانم!؟" جونگکووک بە توڕەییەوە وتی ، لە کاتێکدا خوشکەکەی دەستی خستە سەر دەستی بۆ ئەوەی هێمنی بکاتەوە.

"بەڕێز جیۆن ، بەڕاستی من هەست بە شانازی دەکەم کە ئێوە هێندە ڕازین لە من ، کە بتانەوێت بمکەن بە بوکی خۆتان بەڵام من و جونگکووک هێشتا زۆر گەنجین وە هەردووکمان ئامانجی خۆمان هەیە ، بڕوا ناکەم کە کەسمان ئامادەبین کە هاوسەرگیری بکەین لە پێش تەمەنی ٢٥ ساڵی." من بە هێمنی وەڵامم دایەوە.

"دەزانم کچەکەم ، بۆیە ئێمە بیرمان لە بیرۆکەیەکی زۆر باش کردەوە بۆ ئەوەی زیاتر یەکدی بناسن وە لەگەڵ یەکدی ڕابێن. " بەڕێز جیۆن دەستی هێنا بە سەرمدا بە هێمنی ، وە دیسانەوە ئەو زەردەخەنەیەی کرد.

"ئێمە بڕیارمان یا کە تۆ لەمەودوا لەگەڵ ئێمە بژیت هەتاوەکو تۆ و جونگکووکیش ئامادە دەبن بۆ هاوسەرگیری کردن. " دوای ئەوەی کە خاتوون جیۆن قسەکانی تەواو کرد ، هەموو جەستەم سارد بوو ، وە ترس هەموو پەنجاکانمی خستە لەرزین.

من هەر لە تەمەنێکی زۆر زووەوە دەمزانی کە ئەم ڕۆژە دێت ، باڵام نەمزانی کە هێندە بە زوویی دێت.
گەورەبوون لە خێزانێکی دەوڵەمەند وەک کچێک تەنها دوو شت دەگەیەنێت ، یان هاوسەرگیری لەگەڵ بیاوێکی دەوڵامەندی دیکە دەکەیت وەک ڕێکەوتنێک بۆ گەورەکردنی کۆمپانیاکان ، یان دەمرین وە ناگەیت بەو تەمەنەی کە هاوسەرگیری بکەیت.

"ببورن بەڵام ، من هەست بە ڕەحەتی ناکەم ڵەگەڵ ئەم بیرۆکەیە ، نەخێر من نایەم بۆ ماڵی ئێوە." من دیسانەوە بە هێمنی ڕووم لە بەڕێر جیۆن کرد.
"ڕام ، کچەکەم ئەم هاوسەرگیرییە زۆر گرنگە بۆ هەردوو خێزانەکە ، وە ئێمە بەڕاستی تۆ بە شیاو دەزانین بۆ ئەوەی لەگەڵ کوڕەکەم داهاتوی ئەم دوو خێزانە بەڕێوە ببەن ." ئەمجارەیان بەڕێز جیۆن بە ئاگادارییەوە وتی.

"ڕاست دەکات کچەکەم ، بەڕاستی ئەمە زۆر گرنگە بۆ خێزانەکان." باوکم بۆ یەکەمجار قسەی کرد.

"باشە ئەی من؟ چی ڕودەدات ئەگەر نەتوانم جونگکووکم خۆش بوێت؟ ئێوە تەنها خێزانەکەتان بەلاوە گرنگە ، ئەی باشە ئەگەر جونگکووک خیانەتی لێ کردم؟ کوڕەکەی ئێوە کچ نەماوە لەگەڵی نەخەوێت ، ئەی ئەو کاتە چی بکەم؟" من پرسیم.

"گیانەکەم چۆن تۆمان بەلاوە گرنگ نیە؟! ڕاستە کوڕەکەم کەسێکی باش نییە بەڵام ، من بەشێوەیەک گەورەم کردووە کە هەمیشە شوێنی خۆی بزانێت ، ئەگەر ئێستە هەرزەکارێکی بێمێشک بێت ، ئەوا بە بێمێشکی هەڵسوکەوت دەکات ، بەڵام کە هاوسەرگیری کرد ئەو کاتە مێردی کەسێکە بۆیە وەک گەنجێکی پێگەشتوو هەڵسوکەوت دەکات ، بابوەستێت کە هەرچی شتێکی گەمژانە بکات باوکی پێش باوکی تۆ دەیکوژێت. " خاتوون جیۆن بە شیرینی دەستەکانی منی گرت.

< Lust >Where stories live. Discover now